گیا بەند

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-11-03:00:00 - کۆدی بابەت: 5267
گیا بەند
گوڵ و گیا

زانیاری دەربارەی گیا بەند ، سوودەکانی گیا بەند ، گیا بەند ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

زانیاری دەربارەی گیا بەند

لە تیرەی (مرکبان)ە گیایەکی عەلەفی یەک ساڵەیە لقی لێک بڵاو و گەڵای تاك تاکە و شاقەلی و دادڕاوە گوڵەکانی ڕەنگی زەردی زێڕین و میوەکەی فندەقەییە و بچوک و هێشویی بچوک و زۆر بەیەک لقەوەن، میوە و گوڵی زۆر لە گەڵاکەی زیاترە هەر لەسەرەتای لاکانیەوە تاکو سەرە تولەکان هەمووی میوەیە کەم کەم پەلکی دەردەکەون، لە کەنار باخ و کێڵگە دەشتیەکان بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێت، لە هەندێک شوێن لە کوێستانەکانیش دەڕوێت، لە کۆنترین گیا دەرمانیە ناسراوەکانی جیهانە، سەرەتولە و لقە بەردارەکان کۆدەکەنەوە و وشکی دەکەن، ماددەی ئەسانس ڕۆنی جەوهەری تێدایە بەناوی (سینول، تەین٢، تانن و شیرەی تاڵ)، ئەو گیایە بە شوناسی دەرمانی تاڵ و بۆن خۆش ناسراوە بەکاردێت بۆ زۆر نەخۆشی.

سوودەکانی گیا بەند

  • سوودی زۆرە بۆ بەهێزکردنی گەدە و هەرس چالاک دەکات و دژە گرژبوونی ماسولکەیە.
  • بۆ ناڕەحەتیەکانی دەمار بەکاردێت.
  • بۆ بێ خەوی پێش نووستن فنجانێکی دەم کراوی بخۆرەوە.
  • بۆ ئازارەکانی سووڕی مانگانەی ژنان بەسوودە.
  • دژە کرمە و نەرم کەرەوەی گەدەیە.
  • دەمکراوی (٢-٤)گرام بۆ پەرداخێک ئاو ڕۆژی سێ جار بەکاردێت تا دوو هەفتە، وە زیانی لە زیاد بەکارهێنانی دایە.


سەرچاوەکان



638 بینین