قژی کەنیشکی جەنگەڵی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-11-03:23:00 - کۆدی بابەت: 5269
قژی کەنیشکی جەنگەڵی
گوڵ و گیا

زانیاری دەربارەی قژی کەنیشکی جەنگەڵی ، سوودەکانی قژی کەنیشکی جەنگەڵی ، قژی کەنیشکی جەنگەڵی ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی قژی کەنیشکی جەنگەڵی

لە تیرەی (بسفایج، سەرخەس)ـە گیایەکی ڕاوەستاوە و ڕەگی شاخدارە و ڕەنگ قاوەییە گەڵایەکی یەک لاسکی درێژە وە لە خاک دێتەدەر و لقی نیە وە قەدیشی نییە، پەلکی بەرامبەر یەک دەردەکات وەک شانە، یەک ساڵەیە و لە سەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە، لەناو دارستانە پڕ و تاریکەکان و نزیک کەڵەک و بەردەلانەکان دەڕوێت، ڕەگەکەی بۆ دەرمان دەبێت کاتێک کە دەرهێنرا دوای پاککردنەوە و وشککردنەوە لە شوێنی وشک هەڵدەگیرێت بەڵام نابێت لە ساڵێک زیاتر هەڵبگیرێت ئەگەر نا سیفەتی دەرمانی کەم دەبێتەوە، ڕەگەکەی ئەم ماددەنەی تێدایە کاتێک دەردەهێنرێت تامی شیرینە (ماددەی تاڵ و ئەسانسی ڕۆنی، لپید، ساپونین، لعاب، گلوکوزید، پلی، پودین).

سوودەکانی قژی کەنیشکی جەنگەڵی

  • دەمکراوی بەسوودە بۆ ئاوسانی سییەکانی و بەشی سەرەوەی بۆری هەناسە.
  • بۆ سەفراو بۆ وەرەم و ئاوسانی میزەڵدان بەسوودە. 
  • کرم کوژە و بۆ ڕەوانی باشە.
  • بۆ ئازاری جوومگە (٤)گرام لەگەڵ دوو هێلکە لێکی بدە و شەو لێی ببەستە و بە هەمان ئەندازەش بیخۆ.
  • بۆ شوێنی کوتراو و ئازار دراو لێی ببەستە.
  • بۆ ئاوکردنی چاو بەشیک پۆدری پسفایج و دوو بەشی خەنە شەو لەسەری بنێ ئاوی چاو نامێنێت.
  • بۆ کۆکە و هەناسەتەنگی تۆزی ئەو گیایە یەک بەش و تۆزی ڕەگی مێکوک دوو بەش ئەنیسۆن یەک بەش، هەرسێکیان لێک بدە و (١٠)خولەک بکوڵێت بە هێواشی وە هەر ژەمە و فنجانێکی لێ بخورێتەوە.
  • ئەگەر لەگەڵ فلوس و ترنجین بخورێت بۆ فێ بەسوودە.
  • بۆ نەخۆشی پێست وەک گوڵی (٦)گرام تۆزەکەی و (٤)گرام تۆزی ناوکی فلوس دەخورێت تا (٧)ڕۆژ بۆ ئەوانەی نەخۆشی سیەکانیان هەیە با لەگەڵ پەرسیا و شان بەکاربهێنن، بۆ ئەوانەی تر هەر جارەی (٤)گرام دەم دەکرێت ڕۆژی (٣)جار.


سەرچاوەکان



782 بینین