ناوهڕۆك
گورچیلەش پێویستی بە خەوی ڕێكوپێكە!
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكایی دەڵێ ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان ھەیە و بەڕاددەی پێویست دەخەون، كەمتر تووشی سستبونی گورچیلە دەبن، ئەوەش بەپێێ ھەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵ.
توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی ئیلینۆی ئەمریكایی ئەنجامدراوە و ڕۆژی یەكشەممە لە ھەفتە چالاكیی كۆمەڵەی گورچیلەزانی لە ئەمریكا خوێندرایەوە كە لە ١٥-٢٠ی نۆڤەمبەر لە ویلایەتی شیكاگۆی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
توێژەرەكان لەبارەی تەندروستی ٤٣٢ كەسیان كۆڵیبوویەوە كە گورچیلەیان ڕووە و لاواز دەچوو، لەكۆتاییدا دەركەوت ھەر كاژێرێكی نووستنی زیادە لە شەواندا، سستبونی گورچیلە بە ڕاددەی ١٩٪ كەمدەكاتەوە.
سەرچاوەکان
1218 بینین