ئاستی بەرزی کریاتین

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-08-28-15:16:00 - کۆدی بابەت: 14401
ئاستی بەرزی کریاتین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاستی بەرزی کریاتین (بە ئینگلیزی: High levels of creatinine، بە عەرەبی: مستويات عالية من الكرياتينين) پشکنینی تاقیگەیی پەیوەندی بە پێوانەکردنی ئاستی کریاتینین هەیە کە هەڵدەستێت بە پێوانەکردنی بوونی کریاتین کە لە ماسولکەکاندا هەیە، ئاستی بەرزی کریاتین لە خوێندا بە بەرزتر لە ئاستی ئاسایی ٠.٩ بۆ ١.٣ میلیگرام/دیسیلیتر لە نێرەکاندا و ٠.٦ بۆ ١.١ میلیگرام/دیسیلیتر لە مێینەکان پێناسە دەکرێت. لەنێو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەم بەرزبوونەوەی ڕێژەی کریاتینین مەترسی تووشبوونن بە هەندێک نەخۆشی؛ ڕەنگە هەندێک نەخۆشی کاریگەری لەسەر گورچیلە هەبێت و ببێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی کریاتینین و لە نێو ئەم نەخۆشیانەشدا باس لەمانەی خوارەوە دەکەین:

  • شەکرە.
  • نەخۆشی بەرگری خۆیی وەکو گورگە سوورە.
  • نەخۆشی زراو.
  • ڕابدۆمیۆلیسیس (Rhabdomyolysis).
  • پوکانەوەی ماسولکەکان.
  • کۆنیشانەی گودپاسچەر (Goodpasture syndrome).
  • لەدەستدانی خوێن بەهۆی شۆکەوە.
  • هەوکردن کە کاریگەری لەسەر گورچیلە دەبێت.
  • نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.
  • کەمبوونەوەی پەستانی خوێن.
  • وشکبوونەوە و کەمی شلە؛ کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گورچیلەکان.

کریاتینینی بەرزی ساختە

لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئاستی کریاتینین، ڕەنگە هەندێک گۆڕاو کاریگەری لەسەر پشکنینەکە هەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی ساختە و هەڵەی کریاتینین هەرچەندە ڕێژەی ڕاستەقینەی ئاساییە، و ئەم کاریگەریانە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرن:

  • کیتۆئەسیدۆسزی شەکرە.
  • ڕۆژوو.
  • شیبوونەوەی خوێن.
  • دژە زیندەییەکان: وەکو سیفالۆسپۆرینەکان.
  • باربیتوراتەکان.
  • چارەسەری کیمیایی: وەک فلۆسایتۆسین.

هۆکارەکانی ئەنجامدانی پشکنینی کریاتینین

لە نێو ئەو نیشانانەی کە لە کەسێکدا دەردەکەون کە تووشی کێشەی گورچیلە بووە، کە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ بەرزبوونەوەی کریاتینین لە خوێندا، و بەو هۆیەوە پێویستی بە پشکنین هەبێت ئەمانەن:

  • ماندوێتی و بێهێزی.
  • نەمانی ئارەزووی خواردن بۆ خۆراک.
  • هەبوونی کێشە لە خەوتن.
  • ئاوسانی دەموچاو، مەچەک، یان ئەژنۆ، جگە لە سک.
  • هەستکردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت.
  • گۆڕانکاری لە میزدا، لەوانەش زۆربوونی میزکردن.
  • بەرزی فشاری خوێن.
  • هەستکردن بە سکچوون.
  • ڕشانەوە.

سەبارەت بە کێشەکانی گورچیلە کە لەو نیشانانەی پێشتردا باسمان کرد، زۆرترن و گرنگترینیان دەتوانین بەم شێوەیە کورت بکرێتەوە:

  • هەوکردنی گڵۆمێرولۆنێفریتیس.
  • هەوکردنی پایلۆنفریتیس.
  • گیرانی بۆری میز.
  • هەوکردنی گورچیلە.


سەرچاوەکان



75 بینین