هۆکارەکانی تەسبکبوونەوەی جۆگەی ڤاڵوب و حەوزی گورچیلە

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-02-21:33:00 - کۆدی بابەت: 14800
هۆکارەکانی تەسبکبوونەوەی جۆگەی ڤاڵوب و حەوزی گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گورچیلە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ئە‌ندامە‌ گرنگە‌كانی لە‌شی مرۆڤ، لە‌ ڕێگای ئە‌م ئە‌ندامە‌وە‌ دە‌توانیت سە‌رجە‌م شلە‌مە‌نییە‌كانی لە‌شی بپاڵێورێت، كە‌سانێكی زۆریش ھە‌ن بە‌ دە‌ست كێشە‌ی تە‌ندروستی ئە‌م ئە‌ندامە‌یانە‌وە‌ دە‌ناڵێن.

هۆکارەکانی تەسبکبوونەوەی بۆڕی حالوب و حەوزی گورچیلە 

  • یەکەم هۆکار زگماکییە کاتێک کۆرپەلە لەدایک دەبێت ناڕێکییەک لە دروستبوونی شانەکان ڕوودەدات لەم ناوچەیەدا بۆیە لەکاتی سۆنەری دووگیانی ئاوسانی گورچیلەی کۆرپەلە دەبینرێت.
  • دروستبوونی لوولەی خوێنبەری گورچیلە لەم ناوچەیەدا دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی نێوان حەوزی گورچیلە و بۆڕی حالوب.
  • هەندێک جار بەهۆی بەردی گورچیلە ڕێرەوی میز لەم ناوچەیەدا دەگیرێت بەتایبەتی کاتێک قەبارەی بەردەکە گەورە بێت.
  • هەندێک جار تەسک بوونەوە لەم ناوچەیەدا بەهۆی گرێی ژێرپەنجەی ناوەپۆشی بۆڕی حالوب یان حەوزی گورچیلە دروست دەبێت.
  • هەندێک جار دوای نەشتەرگەری ڕوودادەت بۆ نموونە هەناوبینی نازوری بۆڕی حالب و حەوزی گورچیلە.
  • ئەم تەسکبوونەوەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی ناو حەوزی گورچیلە پەنگ خواردنەوەی میز لە حەوزی گورچیلە ئەمەش پەستان لەسەر شانەکانی گورچیلە دروست دەکات ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی لەدەستدانی گورچیلە.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە 

  • پێویستە پێش لەدایک بوونی کۆرپەلە سۆناری دایکەکە بکرێت و چاودێری گورچیلەی کۆرپەلە بکرێت.
  • بە تیشکی ڕەنگاو ڕەنگ گورچیلەکان دەست نیشان دەکەن یان بەتیشکی تەنورەی ڕەنگاوڕەنگ سیتسکان.

چارەسەری چییە؟

باوترین چارەسەر نەشتەرکزرییە، کە ناودەبرێت بە جوانکاری حەوزی گورچیلە ئەو بەشەی تەسک بۆتەوە دەیبڕن و لایدەبەن دوایی بۆڕی حالوب دەلکێنرێت بە حەوزی گورچیلەوە.


سەرچاوەکان



31 بینین