گرێ گورچیلە

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-02-21:20:00 - کۆدی بابەت: 14797
گرێ گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرێ گورچیلە (بە ئینگلیزی: renal mass) بریتییە لە گەشەکردنێکی ناڕێکی کۆمەڵێک خانەی گورچیلە کە پێکەوە بارستەیەک دروست دەکات ناودەبرێت بە گرێی گورچیلە دەکرێت ئەم گرێییە بە شێرپەنجەیی یان ناشێرپەنجەیی بناسرێت.

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی زیادبوونی گرێی شێرپەنجەیی گورچیلەکان:

  • جگەرەکێشان
  • قەڵەوی
  • بۆماوەیی خێزان
  • ڕەگەز، پەم نەخۆشییە لە پیاوان دووهێندە زیاترە لە ئافرەتان بەهۆی کێشانی جگەرە و شوێنی کارکردنیانەوە.
  • بەرزە پەستانی خوێن

نیشانەکان چین؟

  • بوونی خوێن لە میزدا.
  • بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت و لای ڕاست و چەپ.
  • هەست کردن بە ماندوێتی.
  • دابەزینی کێش و نەمانی ئارەزووی خواردن.
  • ئارەقکردنەوە بەتایبەتی لە شەوان.
  • دروست بوونی دەوالی گون لە پیاوان بەتایبەتی لەلای چەپ کە دەبێتە هۆی گیرانی خوێنهێنەری هێلکەی گون.

نزیکەی ٥۰٪ گرێی گورچیلە نیشانەی نییە بەڕێکەوت دەدۆزرێتەوە واتە کاتێک کە نەخۆش پشکنینی بۆ دەکرێت بۆنەخۆشییەکی تر بەڕێکەوت دەردەکەوێت گرێی گورچیلەی هەیە.

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی گرێی گورچیلە؟

  • پشکنینی میز بۆ دەستنیشانکردنی بوونی خوێن لە میز
  • گرنگترین شت بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکە سۆنەری گورچیلەیە
  • تیشکی مفراس (CT sacn)
  • Magnetic resonance imaging 

چۆنیەتی چارەسەر

گەر گرێیەکە بچووک بێت تەنها بە نەشتەرگەری لادەچێت لێرادە چارەسەری دەکەوێتە سەر قەبارە و شوێنو جۆر و تەشەنەکردنی گرێێەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر. گەر کەوتـێتە بەشی سەرەوەی گورچیلە ئەوە بەنەشتەرگەری بەشی سەرەوەی گورچیلە و گرێیەکە لەگەڵ ڕژێنی سەر گورچیلە لادەبرێت.

گەر کەوتبێتە بەشی خوارەوەی گورچیلە ئەوە بەنەشتەرگەری بەشی خوارەوەی گورچیلە و گرێێەکە لادەبرێت. ئەگەر گرێیەکە گەورەبوو ئەوە تەشەنەی کردبوو بۆ حەوزی گورچیلە یان خوێنبەر و خوێهێنەرەکان ئەوکات بەنەشتەرگەری هەموو گورچیلە و گرێیەکە لەیەک کاتدا لادەبرێت. دوای نەشتەرگەری گرێیەکە دەنێردرێت بۆ پشکنینی شانەزانی و دواتر بەپێی پشکنینی شانەزانی چارەسەر وەردەگرێت.

ئەو هۆکارانەی نەخۆشییەکە کەم دەکەنەوە:

  • وازهێنان لە جگەرە کێشان.
  • کۆنتڕۆڵکردنی بەرزەفشاری خوێن.
  • پارێزگاری لەکێشی جەستە.
  • زیادکردنی میوە و سەوزە و دورکەوتنەوە لە چەوری و دانانی  بەرنامەی خۆراکی تەندروستی ڕۆژانە.


سەرچاوەکان



61 بینین