زانیاری لەسەر بەردی گورچیلە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-31-14:02:00 - کۆدی بابەت: 14463
زانیاری لەسەر بەردی گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەردی گورچیلە بریتییە لە نیشتووی ڕەقی بچووکی کانزای خوێ و ترشی لە بەشی ناوەوەی گورچیلەکان، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلە ڕون دەبن لە میزدا بەڵام کاتێک میز چڕ دەبێتەوە ئەو ماددانە دەبنە کریستاڵ بە یەکەوە دەنووسێن و ڕەق دەبن ئەنجامەکەی دروست بوونی بەردی گورچیلەیە. بەڵام زۆربەی بەردە گورچیلەیەکەن پێکهاتون لە کالیسیۆم 

هاتنە خوارەوەی بەردی گورچیلە زۆر بە ئازارە  ژانەکەی بە زۆری لە تەنیشتەکانی پشت دەست پێدەکات هەروەها ژانەکەی دەداتە بەشی خوارەی سک. زۆر گرنگە بزاندرێت نەخۆش چی جۆرە بەردێکی گورچیلەی هەیە و بۆ چی دروست بووە، تاوەکوو بەردی گورچیلە نەجووڵێت ئەستەمە هەست بە بوونی بکرێت.

نیشانەکان

کاتێکش بەردەکە جووڵا نیشانەکانی بریتییە لە: 

  • ئازارێک لە تەنیشتی پشت خوار پەراسووەکان.
  • گۆران لە توندی ژانەکە لەوانەیە ٢٠بۆ ٦٠ خولەک بخایەنێت.
  • ئازارەکە لە پشتەوە دەداتە بەشی خوارەوەی سک.
  • بوونی خوێن لە میز و ئازار لەکاتی میزکردن.

هۆکاری دروستبوون

بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتەکانی ناو میز (شلە چەندین جۆری کانزاو ترشەکان) هاوسەنگییان تێکدەچێت کاتێک ئەمە ڕوودەدات وادەکات میز چەندەها ماددەی وەکو کریستاڵ و ترشی یوریکی دروست بکات گرنگترین هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە:

  • کەم خواردنەوەی شلە وەکو ئاو 
  • بۆماوەیی 
  • تەمەن و ڕەگەر  زۆربەی ئەوانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە ڕەگەزی نێردان. 
  • خۆراک و قەڵەوی 
  • کێشەی کۆئەندامی هەرس

لە زۆربەی بارەکاندا دەتواندرێت خۆپارێزی لە دروستبوونی بەردی گورچیلە بکرێت، گۆرانکاری لەژیانی ڕۆژانە وەکو زۆر خواردنەوەی ئاو هەروەها ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخیک ئاوی لیمۆ یارمەتیدەرە.

جۆرەکانی

بە پێی جۆری بەردەکان ئەم چارەسەرە سەرەکیانە سوودی باشی بە نەخۆشەکە دەگەینێت:
A/ Calcium Stones:
بۆ چارەسەری ئەم جۆرە بەردە ماددەی (Potassium Citrate) و گروپی دەرمانی (Diuretics) سوودێکی باش بە نەخۆشەکە دەگەینن لە فڕێدانی بەردەکە.

B/ Uric acid Stones:
بۆ چارەسەری ئەم جۆرە بەردە ماددەی (Potassium Citrate) و دەرمانی (Allopurinol) سوودێکی باش بە نەخۆشەکە دەگەینن لە فڕێدانی بەردەکە.

C/ Struvite Stones:
بۆ چارەسەری ئەم جۆرە بەردە  دەرمانە دژە بەکتریاکان بەکاردەهێنرێت بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە هەروەها دەرمانی بەهێزی دژە بەکتریا وەک (Acetohydroxamic acid) بەکاردێت.

D/ Cystine Stones:
بۆ چارەسەری ئەم جۆرە بەردە ماددەی (Potassium Citrate) و دەرمانە (Antioxidant)ـکان سوودیان هەیە لە لابردنی ئەم جۆرە بەردەی گورچیلە.

باوترین دەرمانەکانی چارەسەر

ئەم دەرمانانەی کە زۆر بەکاردێن بۆ کێشەکانی گورچیلە و میزەڕۆ بە تایبەت بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە و خاوێن کردنەوەی گورچیلە و میزەڕۆ لە قوم و کەمکردنەوەی ئازار:

  • Uralyt-U Granulus 
  • Stonex Sachet
  • Uriflow sachet
  • Ural Sachet
  • Foncitril sachet
  • URO 3 sachet
  • Cistidep Sachet
  • RENAL CARE sachet
  • RENOLHA SACHET
  • MEGA Renal-Pro sachet
  • Calcorel CCS sachet
  • Urorenal sachet
  • Delapis sachet
  • Peral berry Sachet
  • Cys-Control Sachet
  • Urostab FS sachet
  • Uroclear Sachet
  • DELTHA mannosio sachet
  • Harntee 400 powder
  • Urogard Harntee powder
  • Lactocyst sachet
  • Cleanse cups sachet
  • UT CARE sachet
  • Renal Clear sachet
  • RenOcal sachet
  • Rupisolv Sachet
  • Cranex sachet
  • Cranosept sachet
  • Cistexx sachet
  • Uro 3 plus sachet
  • Urisol sachet
  • Kellagon sachet
  • Renalka Sachet
  • PROXIMOL Simple Granules
  • Kalinor Effervescents Tablet
  • Kalfree Effervescents Tablet
  • Nephro-Lithex Effervescents Tablet
  • Renalof Capsule
  • Cystone Tablet
  • Uronnephron Tablet
  • Reno Easy Capsule
  • Nephral Plus Capsule
  • Urocalm Tablet
  • Rowatinex Capsule
  • Urinex Capsule
  • Cranberry Tablet
  • Bestberry Tablet
  • Urosept Tablet
  • Stero plus Capsule
  • Cistidep Capsule
  • NOSTONE Tablet
  • Furoxin Tablet
  • Urisept Tablet
  • Uragin Tablet
  • Uricyst Tablet
  • EnzUryl Cist Capsule
  • Uronephron Capsule
  • Uriclar Capsule
  • Bestren-Stone Tablet
  • Kellagon Capsule
  • Cistidep Syrup
  • Cystone Syrup
  • Renalka Syrup
  • Bestren UTI Syrup
  • Urineks Herbal Syrup
  • Alinan Uractiv Syrup
  • Uroclear Syrup

تێبینی: زۆرجار دکتۆر دەرمانی (Tamsulosin) دەنووسێت بۆ یارمەتیدانی نەخۆش بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە لەبەر ئەوەی لووسە ماسولکەکانی گورچیلە و میزەڕۆ خاودەکاتەوە و ئاسانتر بەردەکە فڕێ دەدات و ئازاریشی کەمتر ئەبێت نەخۆشەکە، بەتایبەت ئەو بەردانەی کەوا قەبارەیان لە نێوان 5mm بۆ 9mm دەتوانرێت سوودی لێببینرێت بۆ هەردوو ڕەگەز دەنووسرێت لەلایەن دکتۆر.


سەرچاوەکان



178 بینین