کۆمەڵە - خشتەی خولی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-24-12:53:00 - کۆدی بابەت: 5509
کۆمەڵە - خشتەی خولی

ناوه‌ڕۆك

كۆمەڵە

لە كیمیادا گروپ (هەروەها پێیدەوترێت خێزان)، بریتییە لە ڕیزێكی ستوونی توخمەكان لە خشتەی خولیدا.
لە خشتەی خولیدا هەژدە كۆمەڵە هەیە، لە خشتۆكی f دا واتا نێوان كۆمەڵەی دووەم و سێهەم ژمارەیان لێنەنراوە، ئەو توخمانەی كە لە یەك كۆمەڵەدان تایبەتمەندیی فیزیایی یان كیمیایی ئەلیكترۆنی هاوهێزیان لەیەك دەچێت، چونكە زۆربەی تایبەتمەندییە كیمیاییەكانی توخمەكان پەیوەندییان بە شوێنی كۆتا ئەلیكترۆن (ئەلیكترۆنی هاوهێزی)ـی توخمەكەوە هەیە.
سێ جۆری جیاوازی ناونانی كۆمەڵەكان هەیە، ئەم شێوازە تازەیەی كە بەكاردەهێنرێت بۆ ژماردنی كۆمەڵەكان لەلایەن (IUPAC)ـەوە دانراوە لە ساڵی 1990، سیستمی 18 كۆمەڵەیی بەشێوەیەكی گشتی لەلایەن كۆمەڵگەی كیمیاگەرانەوە قبوڵكراوە، بەڵام هەندێك ناكۆكی هەیە لەسەر چەند توخمێك، كە بریتین لە توخمەكانی كۆمەڵەی یەكەم و دووەم (هایدرۆجین و هیلیۆم)، هەروەها لەگەڵ توخمە كانزا ناوەكییە گۆڕاوەكان.
كۆمەڵەكان دەكرێت بەبۆنەی ئەو توخمەوە بناسرێن كە لە بەشی سەرەوەی كۆمەڵەكەیە، بۆ نمونە كۆمەڵەی 16 بە كۆمەڵەی ئۆكسجینەكان دەناسرێت یان كالكۆجینەكان (Chalcogen)، بەڵام یەك كۆمەڵە هەیە كە جیاوازن ئەوەش كۆمەڵەی ئاسنە كە زیاتر پێیدەوترێت كۆمەڵەی 8، كۆمەڵەی ئاسن لە كیمیادا دەكرێت مانای تر بدات وەك كۆباڵت و نیكڵ.


سەرچاوەکان



6154 بینین