کاڵەکە مارانە (گوژاڵک)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-25-12:41:00 - کۆدی بابەت: 5528
کاڵەکە مارانە (گوژاڵک)

ناوه‌ڕۆك

کاڵەکە مارانە (گوژاڵک)

گیایەکی عەلەفی یەک ساڵەیە و خزندەیە و بەرز نابێت لەشوێنی گەرم دەڕوێت، میوەکەی شێوە کاڵەکە بەڵام هەر بە ئەندازەی پرتەقاڵ دەبێت لە دەشت و دامێنی چیا گەرمەکان دەڕوێت، گەڵا و میوە و دەنکەکەی بۆ دەرمان دەشێت بەڵام زۆر تاڵە و دەبێت زۆر بە وریای بە ڕێژەی خۆی بەکاردێت.

سوودەکانی کاڵەکە مارانە

  • بۆ سکچوون: (٧)گرام لەگەڵای وشککراوی ئەو گیایە لەگەڵ (٣٥)گرام نیشاستە و (٣٠)گرام سمغی عەرەبی لێکیان بدە و بۆ گەورە بە دووجار بیخوات و لە ڕۆژێکدا بۆ بچوک بە سێ یان چوار جار.
  • بۆ مالیخولیا وە بۆ (داء الحیە) کە جۆرە موو هەڵوەرێنێکە جیاوازە لە دەردە ڕێوی.
  • نەخۆشی پێست: (٧)گرام گەڵای وشک کراوی لەگەڵ (٢١)گرام ڕازیانە بکوڵێت و ڕۆژی سێ بۆ چوار فنجانی لێ بخورێتەوە.
  • بۆ کرم (٢)گرام لە ئاوی میوەی تەڕ یان ئاوێک کە میوەی وشکی تێدا کوڵابێت بە سرنجی بدرێت لە کۆمی ئەوانەی کرمی ناو کۆمیان هەیە کە پێی دەڵێت (اکسیور) ئەوا بە دوو جار چارەسەر دەبێت.
  • ئەگەر (٢)گرام لە ئاوی گوژاڵک یان (١)گرام پودری لەناو چوار گرام ڕۆنی زەیتووندا بکوڵێت و بۆ گەورە بە یەکجار و بۆ منداڵ بە دوو یان سێ جار کرمی نامێنێت لە گەدە و ڕیخۆڵە.

تێبینی: ئافرەتی دوو گیان و منداڵ نابێت بیخوات.


سەرچاوەکان



1946 بینین