ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی پێ کوڵە
گیایەکی عەلەفی و خزندەیە و بۆ خۆی دەڕوێت، یەک ساڵەیە گەڵای نزیکە لە شێوەی گەڵا نۆک، میوەکەی سێ سوچە و دڕک و چقڵیی تیژی پێوەیە و بەرز نابێتەوە.
سوودەکانی پێ کوڵە
- میز هێنەرێکی بەهێزە و بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە و میزەڕۆ زۆر بەسوودە.
- نەخۆشی میزەڵدان و بەرد و ڕمڵ چارەسەر دەکات.
- جوڵەی ڕیخۆڵە زیاد دەکات و ئازار شکێنە.
- ڕەگ و گەڵا و بەرەکەی بۆ دەرمانە ئەگەر هەمووی بکوڵێت و ڕێژەی (٣)پەرداخی لێ بخورێتەوە بە چوارجار بۆ برینی سوزەنەک و میزەڕۆ چارەسەرە.
- وا باشە بۆ سوزەنەک بە ئاوی لیمۆی تازە و بە هێلکە بەیەکەوە بکوڵێت و بخورێت ئەگەر وشک کراوە و هاڕاو بێت(١٠)گرام لە گەڵا و ڕیشە و تۆو تێکەڵ بکرێت و دەم بکرێت.
- ئەگەر تەنها تۆوەکە بوو (٢٥)گرام دەم بکرێت و لەگەڵ زەیتی بادەمی شیرین بە ئەندازەی ئەو یان کەمێک زیاتر لە ڕۆژیکدا بە دوو جار یان سێ جار بخورێت ڕەنگی ڕوخسار دەکاتەوە و توانای سێکسی زیاد دەکات بۆ گەرم مەزاج.
- بۆ دانانی بەردی گورچیلە دەنکە گەنمەشامی و پێ کوڵە و توێکڵی وشککراوی کاڵەک هەریەکیان بە کێشی (٣٠)گرام دەمیان بکە و بەیەکەوە نیوەی بەیانی بە سکی بەتاڵ و نیوەی عەسر بخۆرەوە، ئەگەر سێ ڕۆژ بەردت دانەنا هەندێک دەرمانی تاڵ کە بۆ ئەو شتە باشە لەگەڵی بخورێت سێ ڕۆژی تر چارەسەرە.
سەرچاوەکان
992 بینین