بنەچەی ئەفسانەی خوێنمژەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-27-15:07:00 - کۆدی بابەت: 5573
بنەچەی ئەفسانەی خوێنمژەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی خوێمنژ

خوێنمژ یەکیکە لە جانەوەرە بەناوبانگەکانی نێو ئەفسانەکان، زیاتر ئەم جانەوەرە مرۆڤ دەکاتە نێچیر، هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زیاتر خوێنی مرۆڤ بەکاردێنێ، ئەفسانەی خوێنمژ لە فۆلکلۆر و ڕۆشنبیرییە جۆراوجۆرەکاندا دەرکەوتووە پێش سەدان ساڵ، زیاتر ئەم ئەفسانەیە لە ئەوروپادا هەبووە، بەڵام باوەڕبوون بەم ئەفسانەیە لە ئیستادا بەربڵاوترە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم ئەفسانەیە هیچ بنەمایەکی راستیی تێدا نییە، هەروەها بەپێی ئەو گێڕانەوانەی کە هەن کارێکی ئاسان نییە بە دیاریکراوی تایبەتەمەندییەکانی خوێنمژەکان کۆبکەیتەوە، لەبەر ئەوەی مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە ئەفسانەی جۆراوجۆرمان هەیە لەو بارەیەوە، وەک تەرمی ڕۆیشتوو و دڕندەی خوێنمژ.

بنچینەی ئەفسانەی خوێنمژەکان

ئەفسانەی خوێنمژەکان لە ماوەی سەدەکانی ناوەڕاستدا زیادی کرد، بە تایبەت کە نەخۆشیی تاعوون بووە هۆی لەناوچوونی وڵاتان بە تەواوی، لە کاتی ئەم نەخۆشییەتدا حاڵەتی خوێنبەربوونی زۆری دەم هەبوو، بۆیە ئەو کەسانەی باوەڕیان بەم ئەفسانەیە هەبوو بە بەڵگەیەکی تەواویان دەزانی بۆ هەبوونی خوێنمژەکان، هەروەها لە ناو خەڵکدا زۆر بەربڵاو بوو کە ئەگەر هەر کەسێک تووشی نەخۆشییەکی جەستەیی یان ئەقڵی بوایە پێیان دەوت خوێنمژ، سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە بۆ ئەو چاخانە دەگەڕێتەوە کە نەخۆشیی پۆرفیریا (Porphyria) بەربڵاو بوو، ئەم نەخۆشییە دەبووە هۆی تێکچوون لە خوێندا کە دەکرا ببنە هۆی برینی زۆر خراپ لەسەر پێست کاتێک کەسەکە دەکەوتە بەر تیشکی خۆر، زۆر لە توێژەران ئەمە بە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە دادەنێن.

تایبەتمەندییەکانی کەسانی خوێنمژ

سەرەتای ئەم ئەفسانەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدە تاریکەکان کە ئەو سەدانە بوون هێشتا زانست ساوا بوو و تازە سەری هەڵدەدا، لەبەر ئەوە خەڵکی لەو کاتەدا پەیاناین دەبردە بەر ئەفسانە و خەیاڵات تا لێکدانەوە بۆ ڕووداوەکانی چواردەوریان بکەن، هەندێک لە ئەفسانەکانی خوێنمژەکان دەگەڕێنەوە بۆ مەسیحیەتی ئەرثۆدۆکسی و ڕۆمانسیی ڤیکترۆی، هەروەها هەندێکی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ لێکدانەوە خەیاڵییەکانی کەسایەتیی و هەڵسوکەوتە پەیوەستەکانیان بە تایبەتمەندیی خوێنمژە ڕاستەقینەکانەوە، لێرەدا باس لە هەندێک تایبەتمەندی دەکەین کە بۆ خوێنمژەکان دانراون:

  • خەوتن و هەستانەوە لە تابوتەوە.
  • دەکرێت خوێنمژەکان بە بەکارهێنانی سیر دوور بخرێنەوە.
  • دەکرێت خوێنمژەکان بە چەقاندنی دارێک بە دڵیاندا بکوژین.
  • کاتێک بەر خۆر دەکەون دەسووتێن.
  • لەسەر خانمانی عازەب خۆراک دەخۆن.
  • دەتوانن بفڕن و بە خێرایی دەنگ بجووڵێن.
  • دەتوانن ببن بە شەمشەمەکوێرە.
  • نە سێبەریان هەیە نە لە ئاوێنەدا دەردەکەون.
  • فرمێسکەکانیان بەوە جیادەکرێتەوە کە خوێناوین.
  • دەکرێت ئافرەتێکی ئاسایی ببێت بە خوێنمژ ئەگەر خوێنی پیسبوو بخواتەوە.
  • کۆمەڵە تایبەتمەندییەکیان هەیە توانای جووڵاندنی شتەکانیان هەیە بە بێ دەستلێدان.
  • برینەکانیان لە چەند چرکەیەکدا باش دەبێتەوە.
  • پێیان خۆشە لەسەر خواردن و کیسە خوێن خواردن وەدەستبێنن.
  • هێزیان هێندەی 20 کەسی کامڵ دەبێت.
  • گوێچکەی شێوە تیژیان هەیە.


سەرچاوەکان



1006 بینین