ناوهڕۆك
چۆن بتوانین ئەو کەسە لەبیر بکەین کە پێشتر خۆشمان ویستووە؟
لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشووت کارێکی قورسە و پێویستی بە تێپەڕبوونی کات هەیە، بۆ زۆرینەی کەس هاتۆتە پێشەوە کە عاشق ببیێت و خۆشەویستی بکات و بەڵام سەرکەوتوونەبێت و ناچار بێت جیاببێتەوە، و بەڵام ئەمە کۆتایی دنیا نییە و دەبێت ڕابێیت و ئەوانە لەبیربکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆت. چەند ڕیگایەک هەیە بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشوومان
- لەجێی بیرکردنەوە لەو یادگارییە خۆشانەی کە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا هەتبووە، بیر لەو ڕەفتارانەی بکەرەوە کە ئازاری داویت و ڕووی ڕاستەقینەی بهێنە پێش چاوت.
 - ڕاستیبین بە و بزانە کە ئەگەر پەیوەندییەک لەسەر بنەمای خۆشەویستی ڕاستی و ڕاستگۆیی و دابنرێت هەرگیز بەم شێوەیە کۆتایی نایەت.
 - خۆت بخە شوێنی هاوسەری ئەو کەسەو بیر لەوە بکەرەوە ئایا پێت خۆشە کە کەسێکی تر بیر لە هاوسەرەکەت بکاتەوە و خۆشی بوێت؟.
 - بەردەوام هەوڵبدە خۆت سەرقاڵ بکەیت و بیر لە ژیانی خۆت بکەیتەوە نەک بیر لەو بکەیتەوە.
 - باوەڕت بەخۆت هەبێت و خۆت بەکەم مەزانە و وامەزانە کە تەنها ئەو شایستەی تۆ بووە و ئیتر ناتوانیت بچیتە هیچ پەیوەندییەکی ترەوە.
 - گەشبینبە بەوەی کە ئێستا سینگڵیت و کاتێکی زیاترت دەبێت و کەسانی زیاتریش دەناسیت.
 - وابیرمەکەرەوە چونکە جوان و سرنجڕاکێش نەبوویت خۆشەویستەکەت لەبیری کردوویت و وازی لێهێناویت، بەڵکوو بیر لەوە بکەرەوە شایەنی کەسێکی باشتریت و کەسێک کە بەڕاستی تۆی خۆش بوێت.
 - کەسێک کە گرنگیت پێنادات و بوونت نییە لای هیچ شایەنی خەم خواردن و بیرلێکردنەوە نییە و تەنها شایەنی لەبیرکردنە.
 - واز لە هەر شتێک بهێنە کە ئەوت بیر دەخاتەوە و پەیوەندی بەوەوە هەیە.
 - هەندێک جار کاتەکانت بەتەنهای تێپەڕێنەوە و بیر لە هەڵەکانت بکەرەوە، مەرج نییە هەمیشە لە قەرەباڵخیدا بیت تا بتوانیت لەبیری بکەیت و لە خەیاڵتدا نەمێنێت.
 
سەرچاوەکان
 2715 بینین