بیرۆکە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-30-13:53:00 - کۆدی بابەت: 5619
بیرۆکە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک

ناوه‌ڕۆك

دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌

بیرۆكەی دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌ پشت دە‌بە‌ستێت بە‌ چارە‌سە‌ركردنی ماددە‌كان و گۆڕینیان لە‌ زبڵە‌وە‌ بۆ ماددە‌ی شیاو بۆ بە‌كارھێنان، كە‌ ئە‌مە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی گە‌ورە‌ ئە‌و وزە‌یە‌ی كە‌ لە‌ دووبارە‌ دروستكردنە‌وە‌ی ئە‌و ماددە‌دا بە‌كاردە‌ھێنرێت دە‌گە‌ڕێنێتە‌وە‌، دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌ بیرۆكە‌یە‌كە‌ لە‌ وڵاتانی خۆرئاوا كاری لە‌سە‌ر دە‌كرێت، تا ئێستا‌ ئە‌و شێوە‌ی لە‌ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە‌رنە‌گرتووە‌ كە‌ شایە‌نیە‌تی.
كە‌ دە‌بێت گرنگی زیاتری پێ بدرێت كە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی گە‌ورە‌ یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی زبڵ لە‌سە‌ر ھە‌سارە‌ی زە‌ویدا، ئە‌م پرۆسە‌یە‌ لای ئە‌و كە‌سە‌ی كە‌ ئە‌نجامی دە‌دات ئاسانە‌ و ماندووبوون و كاتی زۆری پێویست نییە‌.

بیرۆكە‌ بۆ دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌ی پلاستیك

كاركردن لە‌سە‌ر دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌ و ڕێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ دە‌سە‌ڵاتدارانی بە‌رپرس كە‌ ئە‌مە‌ یە‌كێكە‌ لە‌و كارە‌ گرنگانە‌ی كە‌ وا لە‌ مرۆڤ دە‌كات ھە‌ست بە‌ ئاسوودە‌یی ویژدان بكات، وە‌ وای لێدە‌كات كە‌ ببێتە‌ كە‌سێكی ئە‌رێنی و بە‌ ژینگە‌كە‌ی و شێوە‌كە‌ی و ھە‌وا پاكە‌كە‌ی، بە‌ڵام كە‌سی زیرە‌ك ئە‌و كە‌سە‌یە‌ كە‌ خۆی دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌ ئە‌نجام دە‌دات، لە‌ ڕێگە‌ی چە‌ندین بیرۆكە‌ بۆ دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌ی پلاستیك بە‌ ڕێگە‌ی ناوازە‌ كە‌ ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ چە‌ند بیرۆكە‌یە‌كن:

گۆزە‌ی پلاستیكی 

دە‌توانرێت گۆزە‌ی پلاستیكی بە‌كاربھێنرێت بە‌ تایبە‌تی بوتڵی كۆلای گە‌ورە‌ وە‌ك حە‌وزێكی چاندن بەكاردێت، ئە‌مە‌ش لە‌ ڕێی لە‌تكردنی بوتڵە‌ پلاستیكییە‌كە‌ و پڕكردنی نیوە‌ی لە‌ خۆڵ وە‌ دانانی ھە‌ندێك تۆوی ڕووە‌ك تێیدا به پێی ئارە‌زوو، وە‌ دە‌كرێت كە‌ ڕووی دە‌رە‌وە‌ی بە‌ چە‌ند گوریسێكی پووشین و وێنە‌ی كاراكتە‌ری جوان بڕازێندرێنە‌وە‌.

بوتڵی كلۆر 

كاتێك بوتڵی كلۆر یان فلاش یان ھە‌ر یە‌كێك لە‌ جۆرە‌كانی پاکكە‌رە‌وە‌ تە‌واو دە‌بێت، دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگر دروستكردن لە‌ چۆنیە‌تی ڕزگار بوون لێیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤ بیر بکاتەوە لێی ئەوە دەتوانێت چەندین بەکارھێنانی جوان بۆ ئەم بوتڵانە بدۆزێتەوە، وەک ھەڵگری مۆبایل لە کاتی لێدانی لە پاتری شەحن، ئەمەش تەنیا تێچوونی بڕینی لە ناوەڕاستدا و پاشان بڕینی بازنەیەک لە پشتیەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوەیەكی جوان بە دیواردا ھەڵبواسرێت.

دەفر 

پێدانی خواردن بە باڵندە و ئاژەڵ یەکێکە لەو کارە مرۆییانەی کە بە درێژایی ڕۆژ مرۆڤ دڵخۆش دەکات، مۆمێکی خۆشەویستی لە دڵیدا دادەگیرسێنێت بە هیچ بایەک ناکوژێتەوە، بۆیە ھەندێک دەفر و دانانی خواردن تێیدا بۆ باڵندە، و کونکردنی و پاشان ھەڵواسینی بە ناوەڕاستی دارێکدا وا دەکات کە خواردنەکە کەم کەم بێتە خوارەوە بۆ باڵندەکان کە دەبێتە کارێکی گەورەیی مرۆییانە لە ژیانی مرۆڤدا.
ھەروەھا دەتوانرێت ھەندەسەی قەڵەمی جوان و ناوازەی لێ دروست بکرێت، ئەمەش لە ڕێی بڕینی سەری بوتڵەکەوە و لکاندنی زنجیر پێوەی بکرێتە بوتڵێک بۆ ھەڵگرتنی بۆیە، كە ئەمە قەڵەمەکان دەپارێزێت لە ئەگەری شکانیان.

بوتڵی پلاستیکی 

ئێستا دوای بیرۆکەی دووبارە بەکارھێنانەوە، دەتوانرێت بە چەندین بیرۆکەی داھێنەرانە باخچەی ماڵ ئاو بدەین، لە ڕێی دروستکردنی کونی بچووك لە بوتڵە پلاستیکیەکاندا و گرێدانی سەرەکەی بە سۆندەی تایبەتی ئاودێری، وە ئەم وردەکارییە بۆ وەبەرھێنانە بە شێوەیەکی ڕاست لە ڕێی چەند بیرۆکەیەک بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی پلاستیک.

ئەو شتانەی کە دووبارە بەکارناھێنرێنەوە 

دوای قسەکردن لەسەر گرنگی و سوودی دووبارە بەکارھێنانەوە لە ڕێگەی بیرۆکەوە بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی پلاستیک، ئەوە ڕوون بوویەوە کە ئەم بیرۆکەیە یەکێکە لەو چەمکە مۆدێرنانەی کە مرۆڤی بلیمەتی هاوچەرخ کاری تێدا دەکات و ناتوانێت دەستی لێ بەربدات، بەڵام ئەوە شتێکی سەرسوڕهێنەرە و جێی خەمباریە کە هەندێک شت هەن ناتوانرێن دووبارە بەکارھێنرێنەوە و تەنانەت مەترسیداریشە گەر دووبارە بەکاربھێنرێنەوە، وە ئەمانە وردەکارین لەسەری:

١- گڵۆپی کارەبایی: یەکێکە لەو ماددانەی کە ناتوانرێت دووبارە بەکاربھێنرێتەوە، و لە زبڵدا کۆتایی پێ دێت، وە ناتوانرێت جارێکی دیکە سوودی لێ ببینرێت، ئەوەش بەھۆی بوونی ماددەی جیوەی ژەھراوی، کە دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ.

٢- قاپی بیرکس: کە بەرگەی گەرمایەکی بەرز دەگرێت، یەکێکە لەو شتانەی کە ناتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە دەتوانێت بەرگەی گەرمایەکی زۆر بەرز بگرێت، کە وای لێدەکات بوونی لەگەڵ ئەو شوشە ئاساییانەی کە بە ئاسانی دەتوێنەوە ببێتە ڕێگرێکی گەورە.


سەرچاوەکان



1776 بینین