چەند ڕێگەیەک بۆ لابردنی کلس لە گەرمکەرەوەکاندا 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-06-25-22:52:00 - کۆدی بابەت: 5682
چەند ڕێگەیەک بۆ لابردنی کلس لە گەرمکەرەوەکاندا 

ناوه‌ڕۆك

گرنگی گەرمکەرەوە لە چێشتخانەدا

زۆربەی کەسەکان پەنا دەبەنە بەر چەندین ڕێگەی جیاواز بۆ ئامادەکردنی خواردنەوە جیاوازەکان، وەک بەکارھێنانی مایکرۆوەیڤ و گەرمکەرەوە، بەڵام گەرمکەرەوەکان بە باشترین و خێراترین ڕێگە دادەنرێن لە ئامادەکردنی خواردنەوەی وەک چا و قاوە و ھەندێک جۆری دیکە، بەڵام پاش تێپەڕ بوونی ماوەیەک لە بەکارھێنانی تووشی کێشە دەبێتەوە، کە بریتییە لە کۆبونەوەی پاشماوە و کلس لە بنکی گەرمکەرەوەکەدا کە بە ھۆی گەرمبوونی ئاوەوە دروست دەبێت.
لابردنی ئەم کلس و پاشاماوەی کە دروست بووە کاتێکی کەمی دەوێت، وە پێویستە دوور بکەویتەوە لە بەکارھێنانی ماددەی مەترسیدار کە دەبێتە ھۆی تێکدانی و زیان گەیاندن بە گەرمکەرەوەکە.

پاککردنەوەی گەرمکەرەوە بە بەکارھێنانی ماددەی سروشتی

لەگەڵ ئەوەی گەرمکەرەوەی کارەبایی ڕێگەیەکی نوێیە بۆ گەرمکردنی ئاو بۆ خواردنەوە و خواردن، بەڵام تووشی کێشە دەبێتەوە وەک دروستبوونی کلس لە ناویدا، ئەمەش وا دەکات کە چەندین کەس بە دوای ڕێگەدا بگەڕێن بۆ لێکردنەوەی کلس لە گەرمکەرەوەکە، کلس دروستدەبێت لەڕێگەی گەرمکردنی ئاو بۆ چەند جارێک، وە بەردەوام کەڵەکە بوونی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کلسەکە بکەوێتە ناو خواردن و خواردنەوەکانەوە، ھەروەھا دەبێتە ھۆی ھێواش کردنەوەی گەرمکەرەوەکە لە گەرم کردنی ئاو،  چەند ڕێگایەک هەن بۆ لابردن و لەناوبردنی کلسی نێو گەرمکەرەوە کە بریتین لە:

  • سرکە: سرکە یارمەتیدەرە لە پاککردنەوە و لێکردنەوەی کلس و کەڵەکە بوونی ئاو لە نێو گەرمکەرەوەدا، و بەم ڕێگایانە جێبەجێ دەکرێت:
    • گیراوەیەکی چونیەک بە ڕێژەیەکی یەکسان لە ئاو و سرکەی سپی دروست دەکرێت.
    • گیراوەکە دەکرێتە نێو گەرمکەرەوەکەوە و پاشان دادەگیرسێنرێت تاوەکو گیراوەکە دەکوڵێت بۆ لێکردنەوەی کلسەکە، وە ئەگەر ڕێژەی کلسەکە زۆر بوو، ئەوە ڕێژەیەکی زیاتر لە سرکەی تێدەکرێت یان دووبارە گیراوەکەی تێدەکرێتەوە، و کارەکە دووبارە دەکەیتەوە. 
    • پاش کوڵانی گیراوەکە لە نێو گەرمکەرەوەکەدا دەکوژێنرێتەوە و لە کارەباکە لێدەکرێتەوە، پاشان گیراوەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک تێیدا جێدەھێڵرێت، و پاش تەواو بوونی ماوەکە گیراوەکە لادەبەین.
    • ئەگەر ڕێژەی کلسی نێو گەرمکەرەوە زۆر بوو ئەوە پارچە ئیسفەنجێک یاخود تەلی حاجەت بەکاردەھێنرێت بۆ لابردنی کلسەکە.
    • شۆردنی گەرمکەرەوەکە بۆ لابردنی پاشماوە و بۆنی سرکەکە، پاشان وشککردنەوەی بە پارچە قوماشێک، وە کوڵاندنی ڕێژەیەکی ئاو تێیدا بۆ چەند جارێک بۆ دڵنیا بوونەوە لە لاچوونی پاشماوەی سرکەکە.
  • گیراوەی لیمۆ: بە جێگرەوەی سرکە دادەنرێت، و ئەمانەش ڕێگاکانی بەکارھێنانیەتی:
    • دروستکردنی گیراوەیەک لە ئاو و لیمۆ، پاشان بڕینی قاشی لیمۆ و کردنیە ناو گیراوەکەوە.
    • گیراوەی لیمۆکە بکرێتە نێو گەرمکەرەوە.
    • کوڵاندنی گیراوەکە و پاشان وازی لێ بھێنرێت بۆ ماوەی کاتژمێرێک.
    •  لابردنی گیراوەکە.
    • شۆردنی گەرمکەرەوەکە بە ئاو و وشککردنەوەی.
  • سۆدەی نان: ھەڵبژاردەیەکی دیکەیە بۆ پاککردنەوەی گەرمکەرەوە، بەم ڕێگایانەی خوارەوە: 
    • دروستکردنی تێکەڵەیەک لە کەوچکێکی بچووک لە سۆدەی نان و ئاو.
    • تێکەڵەی سۆدەکە بکرێتە نێو گەرمکەرەکەوە.
    • وازی لێبھێنرێت تاوەکو تێکەڵەکە دەخوسێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک.
    • لابردنی تێکەڵەکە، شۆردنی گەرمکەرەوەکە بە ئاو و وشککردنەوەی.
  • بەرھەمی پاککەرەوەکان: تایبەت کە لە ڕێگەی ئینتەرنێت یان بازاڕەکان و دوکانەکانەوە دەفرۆشرێن، و بەم شێوەیە بەکاردەھێنرێت:
    • بەکارھێنانی بەرھەمەکە بە پێی ئەو ڕێنماییانەی کە لەسەر بەرھەمەکە ھەیە.
    • بکرێتە نێو گەرمکەرەوەکە و بکوڵێنرێت.
    • دابنرێت لە گەرمکەرەوەکە بۆ ماوەیەک.
    • لابردنی و پاشان شۆردنی گەرمکەرەوە بە ئاوی سارد و وشککردنەوەی.
  •  

ڕێگەی بەکارھێنانی گەرمکەرەوەی کارەبایی

ڕێگەی بەکارھێنانی بە ڕێگەیەکی ئاسان دادەنرێت و تەنھا چەند خولەکێکی پێویستە، وە پێویستی بە تەرکیزی زۆر نییە و دەتوانیت دوور ببیتەوە لێی بەبێ ھیچ ترسێک لە کاتی کوڵانی یان ترس لە دروست بوونی ئاگر، ڕێگای بەکارھێنانی گەرمکەرەوەی کارەبایی بریتییە لە:

  • پڕ کردنی گەرمکەرەوەکە لە ئاو تاوەکو خەتی پڕ بوون و پێویستە ئەو خەتە تێنەپەڕێنرێت.
  • دانانی گەرمکەرەوەکە لەسەر بنەکەی بە شێوەیەکی ڕاست.
  • گەیاندنی گەرمکەرەوەکە بە نزیرکترین پلاکی دیوار.
  • دوور خستنەوەی ھەر ماددەیەکی نزیکی گەرمکەرەوە لە ئەگەری زیان گەشتن پێیان بەھۆی گەرمیەکەیەوە.
  • پەستان خستنە سەر دوگمەی سەر دەسکەکەی، لەکاتی داگیرساندنیدا ڕۆشناییەک دەردەکەوێت کە دڵنیات دەکاتەوە کە گەرمکردنی ئاوەکە دەستی پێ کردووە.
  • دانانی گەرمکەرەوەکە بۆ ماوەی ٢ بۆ ٤ خولەک تاکو ئاوەکە گەرم دەبێت.
  • لە کاتی تەواو بوونی گەرم بوونی ئاوەکە ئەو ڕۆشناییەکە دەکوژێتەوە، پاشان دەتوانیت کە ئاوەکە بەکار بھێنیت، بەڵام پێویستە ئاگادار بیت لە کاتی تێکردنی ئاوەکەدا.
  • گەرمکەرەوە بخرێتەوە سەر بنەکەی لە کاتی تەواو بوونی گەرمکردنی ئاوەکە.


سەرچاوەکان



702 بینین