ساز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-29-15:03:00 - کۆدی بابەت: 6089
ساز

ناوه‌ڕۆك

ساز

ئامێری ساز یەکێکە لە ئامێرە مۆسیقییەکان و لە زۆرێک لە کلتوورەکاندا بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست، هەروەها بە ناوی باگلامە یان باگلەمە ناوی دەهێنرێت، وشەی ساز فارسییە و بە کوردی پێی دەوترێت دیوان و لە خێزانی ئامێرە ژێدارەکانە، لە مۆسیقای کۆنی عوسمانییەکان و هونەری تورکی و ئازەری و کوردی و فارسی و ئاشووری و ئەرمەنیدا بەکاردێت، لە کەرەستەی سۆمەرییەکان و لە ناوچەکانی ئەنادۆڵ چەندین ئامێری هاوشێوەی ساز دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ، هەندێک لە کارە یۆنانییەکانیش ئامێری سازی تێدابووە لە کۆندا.

لە وڵاتی تورکیا هیچ ئامێرێک وەک ساز لەلای خەڵکی خۆشەویست نییە و بەکارناهێنرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو بۆماوەییەوەیە کە لە عوسمانییەکانەوە بۆیان ماوەتەوە.

ناوەکەی

لە زمانی کوردیدا ئامێری ساز بە ناوەکانی تەمبوور و تەموور و ساز و دیوان دەناسرێت، لە نێو تورکەکانیش بە BaglemeSazçöğür دەناسرێت.

کەرەستەکانی ساز

  • کاسە گەورەکەی خوارەوە لە تەختەی ڕووەکی ماهون و پەروانە و عەرعەر دروست دەکرێت.
  • پێستەکەی لە داری سنەوبەر دروست دەکرێت.
  • شوێن دەستەکانی (ژێیەکان) بۆ ژەنین سیمی نایلۆنی بۆ بەکاردێت، لە کۆندا لە موو یان کلکی ئەسپ دروست دەکرا.
  • گیرەی سیمەکان یان شەیتانۆچکەکەی لە ئێسک و عاجی فیل و شاخی ئاژەڵ و تەختەی بەهێز دروست دەکرێت.
  • لێدەری ژێیەکان یان میزراب لە تەختەی درەختی گێلاس دروست دەکرێت، یان پلاستیکی نەرمی بۆ بەکاردەهێنرێت.

خێزانی ساز

  • جورا - Cura
  • تانبورا - Tanbura
  • باگلەمەی دەست کورت - Çöğür,Kısa Sap Bağlama
  • باگلەمەی دەست درێژ - Uzun Sap Bağlama
  • سازی دیوان - Divan Sazı
  • سازی مەیدان - Meydan Sazı
  • باگلەمەی یۆنانی
  • باگلەمەی ئەلیکترۆنی

کۆکەکانی

  • کۆکی دیوان: "سۆل، ڕێ، لا"
  • کۆکی باگلامە: "لا، سۆل، ڕێ"
  • کۆکی ئاساییەکان: "لا، ڕێ، لا"
  • کۆکی بوزوک یان کارا: "سۆل، ڕێ، لا"

دیوانژەنە بەناوبانگەکان

  • عاشیق ویسل
  • شڤان پەروەر
  • ئۆرهان گونجەبای
  • ئۆردال ئەرزنجان
  • سەعید گاباری
  • عارف چوپان
  • جوان جانۆ
  • ئەحمەد کایا


سەرچاوەکان



2824 بینین