دڵەکزە لە ماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-18-15:50:00 - کۆدی بابەت: 6347
دڵەکزە لە ماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

دڵەکزەی ماوەی دووگیانی

یەکێک لە حاڵەتەکان لە ماوەی دووگیانیدا دڵەکزەیە، زۆرینەی خانمان لە ماوەی دووگیانیدا تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، دڵەکزەی ماوەی دووگیانی هەمان دڵەکزەی کاتی ئاساییە و بەڵام بە هۆی دڵتێکچوون و ڕشانەوەی کاتی دووگیانیەوە ئەم حاڵەتە لە ماوەی دووگیانیدا قورستر و ناخۆشترە، دڵەکزە حاڵەتێکە کە تێیدا دەرچەی نێوان گەدە و سورێنچک دەکرێتەوە، هەر بۆیە ترشەڵۆکی گەدە و زراو لە گەدەوە دەڕۆن بۆ سورێنچک و ئەم ماددە بە هۆی ئەو ترشە بەهێزەوە دەبێتە هۆی هەستیاربوونی ناوپۆشی سورێنچک کە هەست بە سووتانەوە و کزە کزە دەکەیت لەسەر سنگت، وە دڵەکزە هیچ پەیوەندییەکی بە دڵەوە نییە.

هۆکارەکانی دڵەکزە لە خانمانی دووگیاندا

  • هۆڕمۆنەکان

کاتێک کە دووگیانیت جەستە پڕۆجیسترۆنی زۆر بەرهەم دەهێنێت، کە دەبێتە هۆی جیابوونەوەی گەدە و سورێنچک و ئیزن دەدات کە گەدە ترشەڵۆکی زیاتر بەرهەم بهێنێت.

  • گۆڕانکاری جەستەیی

گەورەبوون و گەشەکردنی منداڵدان دەتوانێت گۆڕانکاری بکات لە ئەندامەکانی تری جەستەدا و پەستان دەخاتە سەر گەدە و ڕیخۆڵە،  تەنانەت دەتوانێت کە خواردن بگەڕێنێتەوە بۆ سورێنچک و نیشانەکانی دڵەکزە زیاتر بکات.

  • خۆراک

هەندێک خۆراک هۆکارن تاکوو دڵەکزە زیاتر بکات وەک خۆراکی تیژ و ترش.

  • درەنگ هەرسکردنی خۆراک

بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی پڕۆجیسترۆنەوە و شلبوونەوەی ماسولکەکانی گەدە، هەرسکردنی خۆراکەکە کاتێکی زیاتری پێ دەچێت و زیاتر لە گەدەدا دەمێنێتەوە.

  • بەکارهێنانی دەرمان

بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک دەرمانی دژە دڵتێکچوون لە ماوەی دووگیانیدا هۆکارێکە تاکوو دڵەکزە دروست ببێت.

  • زۆر خۆری

زۆر خۆری و خواردنی خۆراکی چەور و پڕ بەهارات هۆکارێکی دیکەیە

  • جگەرەکێشان

  • قەڵەوی

  • خواردنەوە کهولییەکان

جۆرەکانی دڵەکزە لە ماوەی دووگیانیدا

جۆرەکانی دڵەکزە لە ماوەی دووگیانیدا بە گشتی لەسەر بنەمای هۆکار و توندییەکەی دیاری دەکرێت، لە هەندێک لە خانماندا کەمە یاخود مامناوەندە و لە هەندێکیاندا ئەوەندە توندە کە دەبێتە هۆی نەمانی حەزی خواردن و نەخەوتن.

لە هەندێک لە خانماندا دڵەکزە لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دەست پێ دەکات و لە سێ مانگی دووەمدا نامێنێت و لە سێ مانگی سێیەمدا خراپتر دەبێت، و هەندێک خانمی دیکە بە درێژایی ماوەی دووگیانیەکە ئازار دەچێژن بە هۆی دڵەکزەوە، هەندێک کات دڵەکزە نیشانەیەکە بۆ دووگیانی بۆیە ئاگاداربە.

نیشانەکانی دڵەکزە لە خانمانی دووگیاندا

  • ئازاری سک، بە هۆی ئەوەی کە خانەکانی ڕیخۆڵە تووشی هەوکردن بوون به هۆی دڵەکزەوە ئازاری سک دروست دەبێت.
  • قوتتدان، ئەگەر دڵەکزەکە گەشتۆتە ناوەڕاستی سورێنچک یاخود گەرووت، دەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر خانەکانی گەروو و کرداری قوتتدان قورس بکات، هەروەها ئازاری گەرووشت بۆ زیاد دەکات.
  • هەستکردن بە سووتانەوەی سەر سنگ و قوڕگ و ناو دەم
  • تامی ترشێتی لە دەمدا
  • بۆنی ناخۆشی دەم
  • ئازارێک کە لە کاتی خەوتندا زیاتر دەبێت
  • دڵتێکچوون و ڕشانەوە
  • نزگەرە کردن
  • خیرە خیزی سەر سنگ یان نیشانەکانی دیکەی ڕەبۆ

کاریگەرییە لاوەکییەکانی دڵەکزە لە ماوەی دووگیانیدا

  • ئازاری بەردەوامی گەروو
  • ئازاری بەردەوامی سەر سنگ
  • گیرانی گەروو
  • گۆڕانی دەنگ و گڕبوونی
  • هەناسە توندی
  • دابەزینی کێشی جەستە لەناکاو
  • کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و کەمخوێنی
  • کۆکەی بەردەوام

ڕێگریکردن لە توشبوون بە دڵەکزە لە ماوەی دووگیانیدا

زۆر خواردنەوەی ئاو

دەتوانیت پێش و پاش خواردن ئاو بخۆیتەوە، بەڵام هەرگیز لە ناوەڕاستی نان خواردندا ئاو مەخۆرەوە، کاتێک پێکەوە ئاو و خواردن دەچنە گەدەوە دەبیتە هۆی ئاوسانی گەدە و ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەکزە

ژەمی سووک

لەگەڵ ئەوەی کە پێویستە ژەمی زیاتر بخۆیت لە ماوەی دووگیانیدا، بەڵام نابێت خواردنی زۆر بخۆیت چونکە گەدە بچووک بووەتەوە و توانای هەرسکردنی نییە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەکزە، زوو زوو و ژەمی زۆر سوک و کەم بخۆ تاکوو گەدەت ئازاری پێ نەگات.

ژەمە خۆراکی تەندروست

خواردنی تەندروست بخۆ و دوورکەوە لە خواردنی بیبەر و ترشی و توونی و هەروەها خواردنە خێراکان، خواردنەوە گازدارەکان، هەموو جۆرەکانی خواردنە چەورەکان، هەموو جۆرەکانی سرکە و خواردنەوە کافایندارەکانیش.

خەوتنی تەندروست

دەبێت کەمەرت بەرزتر بێت لە سکت لە کاتی خەوتندا، کە ئەمە وادەکات ترشەڵۆکی گەدە لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە و لە کاتی خەودا نەیەتەوە بۆ ناو سورێنچک و گەروو.

هێواش خواردن

هیچ پەلە مەکە لە کاتی نانخواردندا و بە جوانی پارووەکە بجوە بەمەش هەرسکردنی ئاسانتر دەبێت و تووشی دڵەکزە نابیت

لەبەرکردنی جلی فراوان

خانمانی دووگیان نابێت جلی تەنگ و تەسک لەبەربکەن بە تایبەت جلێک کە کەمەرەکەی زۆر تەسک بێت ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ دڵەکزە.

ڕێک دانیشتن لە کاتی نان خواردندا

خۆت مەچەمێنەرەوە و بە جوانی دابنیشە لە کاتی نان خواردندا.

نان نەخواردن پێش خەوتن

هەوڵبدە کە سێ کاتژمێر پێش خەوتن هیچ نەخۆیت چونکە دڵەکزەت زیاد دەکات و خەویشت تێک دەچێت.

جگەرە نەکێشان

هۆکاری زۆر هەیە تاکوو لە ماوەی دووگیانیدا جگەرە نەکێشیت، یەکێک لەو هۆکارانەش دروستبوونی دڵەکزەیە.

چارەسەرکردنی دڵەکزه

- جوینی بنێشت دوای نان خواردن 

- بەکارهێنانی دەرمانی سەر به گرووپی (Antacids)

- ئەگەر بەرزی فشاری خوێنت هەیە لە ماوەی دووگیانیدا پێویست دەکات کە دوورکەویتەوە لە بەکارهێنانی دەرمانی دڵەکزە

- ئەگەر لە ماوەی دووگیانیدا حەپی ئاسن دەخۆیت باشتر وایە کە دەرمانە (Antacid)ـکان دوو کاتژمێر دوای حەپی ئاسنەکە بخۆیت، واتە نێوانیان  دوو کاتژمێر بێت.

خواردنی هەندێک دەرمانی سروشتی وەک


سەرچاوەکان

2055 بینین