گرنگترین ئەو دەرمانانەی بۆ دووگیان بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی هێڵنج و ڕشانەوە

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-12-21:59:00 - کۆدی بابەت: 14606
گرنگترین ئەو دەرمانانەی بۆ دووگیان بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی هێڵنج و ڕشانەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دووگیانی دەتوانێت کاریگەری لەسەر کاریگەری دەرمان هەبێت. کاتێک دووگیانیت، قەبارەی خوێنت زیاد دەکات و دڵ و گورچیلەکانت هەردووکیان قورستر کار دەکەن ئەمەش بەو مانایە دێت کە دەرمانەکان توانای ئەوەیان هەیە خێراتر لە جاران بەناو جەستەتدا تێبپەڕێت. لەوانەیە ئەمە مانای ئەوە بێت کە پێویستە دەرمانی زیاتر وەربگریت یان بە شێوەیەکی جیاواز بەکاری بهێنیت.

ڕشانەوە و هێڵنجدان دوو کاریگەری سەرەکی دووگیانین، ژنانی دووگیان ناتوانن هەموو دەرمانێک بەکاربێنن بۆ ئەم حاڵەتە چونکە کاریگەری خراپ لەسەر کۆرپەلەکە دروست دەکات.

گرنگترین سەلامەترین دەرمانەکان

ئەو دەرمان و ڤیتامینانەی کەوا زۆر سەلامەتن و بەکاردێن بۆ چارەسەر یان کەمکردنەوەی هێڵنج و ڕشانەوە لە ماوەی دووگیانی بریتین لە:

  • ondansteron 4mg or 8mg tablet (no-vomit, devomit).
  • meclozine+B6 tablet (navidoxine,Vominor,Naviproxin).
  • doxylamine+B6 tablet(bonjesta).
  • mamarin plus tablet.
  • pyridoxine 50mg tablet (vitamin B6).
  • vomistop tablet.
  • nauseasct sachet.
  • nausea relief capsule.
  • lily nausea tablet.


سەرچاوەکان



43 بینین