ناوهڕۆك
ناساندن
دووگیانی یان سکپڕی (بەعەرەبی: الحمل، بە ئینگلیزی: Pregnancy) هەر مانگێك، مێیە كۆئەندامی زاوزێ. هێلكەیەك ئامادە دەكات و بەرەڵای دەكات، بە زنجیرە ڕووداوێك پێی دەڵێن سوڕی هێلكەدان. لەو كاتەی هێلگە پێدەگات و دەچێتە ناو جۆگەی ڤالوبەوە، كە لە توانایدایە لەگەڵ تۆو یەكبگرێت. ئەگەر هێلكە لەگەڵ تۆو یەك نەگرێت ئەوا شیدەبێـتەوە. سوڕی هێلكەدانان و قۆناغی تەنی زەردن. ئەم قۆناغانەش بەهۆی ئەو هۆرمۆنانەی كوێرە ڕژێنە كۆئەندام دەریان دەدات ڕێك دەخرێن، لە ماوەی سوڕی هێلكەداناندا، سوڕی مانگانە منداڵدان ئامادە دەكات بۆ سكپڕی چاوەڕوانكراو. هەردو سوڕی مانگانە و هێلكەدانان نزیكەی ٢٨ ڕۆژ بەردەوام دەبن.
نیشانەی سەرەتایی دووگیانی
بەگشتی ئەمانەن:
- هەستکردن بە ئازار لە سگ.
- هەستکردن بە ئازار لەپشتدا.
- هەستیاربوونی مەمکەکان، وەک دروستبوونی ئازار یان ئاوسان و گەورەبوونی یاخود گۆرانی ڕەنگی.
- زیادبوونی ڕێژەی ئارەقکردنەوە.
- ڕشانەوە و سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن، هەستیار بوون بە بۆنی خوادن و شتەکان.
- هەستکردن بە بێهێزی و ماندوویی.
- گۆڕانی میزاج وەکو هەڵچوونی زۆر و گریانی بێ هۆکار یان دڵ تەنگبوون.
- هەستکردن بە خەواڵویی بەردەوام.
- نەمانی ئارەزووی سەرجێیکردن لە هەندێک ئافرەت ڕوودەدات.
- گۆڕانی ڕەنگی میز و ناخۆشبوونی بۆنەکەی.
- هەستکردن بە دەردراوی زەرد یان بوونی پەڵەی خوێن لە میزدا.
- زۆر میزکردن.
- گرینگترین نیشانە وەستانی سووڕی مانگانە دیارترین نیشانەیەتی.
دەستنیشانکردنی دووگیانی
ئەو پشکنینەی بۆ دووگیانی بەکاردێت بریتین لە:
- پشکنینی سەفەری یاخود پشکنینی میز
- پشکنینی خوێنی دووگیانی
- سۆنەرە
تێبینی
ئەم تێستانە وا باشترە لە دوای ١٤ رۆژ لە هێلکەدابەزین ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەکان
334 بینین