بوونی کۆکایین لە خواردنەوەی گازی کۆکاکۆلادا ڕاستە؟

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-09-09-13:55:00 - کۆدی بابەت: 6543
بوونی کۆکایین لە خواردنەوەی گازی کۆکاکۆلادا ڕاستە؟

ناوه‌ڕۆك

بوونی کۆکایین لە خواردنەوەی گازی کۆکاکۆلادا

یەکەمین خواردنەوەی گازی بە ناوی کۆکاکۆلا لە ساڵی ١٨٨٦ لە لایەن دەرمانسازی ئەمریکی جۆن پێمبێرتنەوە داهێنرا، سەرەتا بە شێوەی خواردنەوە داهێنرا بە ناوی (مەیی کۆکا) بە تێکەڵکردنی پوختەکراوی گەڵای ڕووەکی کۆکا (ماددەی هۆشبەری کۆکایین لە هەمان ڕووەکەوە بەرهەم دەهێنرێت) لەگەڵ شەرابی بۆردۆی فەڕەنسی، دواتر بۆ درووکەوتنەوە و نەهێشتنی کاریگەری سەرخۆشکەری ئەم گیراوەیە، جۆن بڕیاریدا کە پوختەکراوی کۆکا لەگەڵ شەکراو تێکەڵ بکات لەجیاتی مەی هەروەها پوختەکراوی بوندوقی ڕووەکی کۆلای لەگەڵدا تێکەڵکرد (ڕووەکی کۆلا دەوڵەمەندە بە بوونی کافایین)، هەربۆیە بەشی دووەمی ناوی کۆکاکۆلا ئاماژەیە بۆ بوونی بەری ڕووەکی کۆلا تێیدا، هەرچەند بوونی ئەم ڕەچەتە کۆنەی کۆکاکۆلا بۆ چەندین کەس باوەڕ پێنەکراوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا ئەم خواردنەوانە بە تەواوی باو بوون، دروستکردنی کۆکایین بەم شێوەیە نایاسایی نەبوو هەروەها خەڵکی پێیان وابوو کە سوودی زۆری هەیە و بە بڕێکی کەم لەبری دەرمان بەکاریاندەهێنا، تاکوو ساڵی ١٩١٤، دواتر کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی کۆکا بوو بە جێگای چەندین پرسیار لەسەر تەندروستی مرۆڤ، دەرکەوت کە کۆکایین چەندین زیانی تەندروستی و نەخۆشی لەگەڵدایە وەک سەرئێشەی بەردەوام، بێهێزی، قەبزی، سەرسووڕان، تەنگەنەفەسی و نەمانی ئارەزووی سێکسی دوای ماوەیەکی زۆر لە بەکارهێنانی، لە ساڵی ١٩٠٣ بەهۆی زۆربوونی ناڕەزایی ڕای گشتی دەبارەی بە خراپ بەکارهێنانی جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر، بەڕێوبەری ئەوکاتەی کۆمپانیای کۆکاکۆلا بڕیاریدا بە نزیکەیی هەموو پێکهاتەکانی کۆکایین لاببات لە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەیدا، بەڵام بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بە تەواوی بەتاڵ نەکرا لە کۆکایین تاکوو ساڵی ١٩٢٩ کاتێک زاناکان ڕێگایەکی تەواو باوەڕپێکراویان داهێنا بۆ دەرهێنانی تەواوی پێکهاتە بێهۆشکەرەکانی ناو پوختەکراوی گەڵای کۆکا، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای کۆکاکۆلا بە تەواوی بوونی کۆکایین لە بەرهەمەکانیاندا ڕەت دەکەنەوە لە ئێستا و لە ڕابردوودا، بەڵام بەڵگە مێژوویەکان ئەوە دەسەلمێنن کە کۆکاکۆلای ڕەسەن کۆکایینی تێدابووە.


سەرچاوەکان



1155 بینین