دوورگەکانی کێیمەن

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-08-23:00:00 - کۆدی بابەت: 7532
دوورگەکانی کێیمەن

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی دوورگەکانی کێیمەن

دوورگەکانی کێیمەن بە ئینگلیزی (Cayman Islands)، هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی "خۆبەڕێوبەری" خاکی دەرەوەی بەریتانیایە و گەورەترین هەرێمە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، لە ڕۆژئاوای دەریای کاریبی (Caribbean Sea)، هەروەها ڕووبەری ڕووەکەی 264 کیلۆمەتری چوارگۆشە (102 میل دووجا)ـیە و سێ دوورگەی گراند کێیمەن (Grand Cayman) و کێیمەن براک (Cayman Brac) و لیتڵ کێیمەن (Little Cayman) دەگرێتەوە، کە دەکەوێتە باشووری کوبا و باکووری ڕۆژهەڵاتی هۆندوراس، لە نێوان وڵاتانی جامایکا و نیمچەدوورگەی یوکاتانی مەکسیک، هەروەها جۆرجتاون لە دوورگەی گراند کێیمەن پایتەختی دوورگەکانی کێیمەنە و ئاوەدانترین ناوچەی هەر سێ دوورگەکەیە، دوورگەکانی کێیمەن بە بەشێک لە ناوچەی جوگرافیای ڕۆژئاوای ناوچەی کاریبی و هەروەها دوورگە گەورەترەکانی ئەنتیلە (Greater Antilles) دادەنرێت، هەروەها هەرێمەکە بەندەرێکی کێشەلەسەری سەرەکی دوور لە کەناری دارایی جیهانییە بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان و تاکە سەرمایەدارەکان، بەزۆری لەبەرئەوەی دەوڵەت باج و سەرانە بەسەر هیچ بەرهەمێکی بەدەستهێنراو و پاشکەوتکراودا ناسەپێنێت.

دوورگەکه لەڕووی جوگرافییەوە

دوورگەکان لە ڕۆژئاوای دەریای کاریبی و لوتکەی زنجیرە چیایەکی ژێر دەریایدان بە ناوی زنجیرە چیای کێیمەن (یان کێیمەن ڕایس)، ئەم زنجیرە چیا بە قوڵایی 6000 مەتر (20,000 پێ) دەوری کێیمەن دەدات و 6 کیلۆمەتر (3.7 مایل) بەرەو باشوور درێژدەبێتەوە، دوورگەکان بە باکوری ڕۆژئاوای دەریای کاریبی و ڕۆژهەڵاتی کوینتانا ڕوو، مەکسیکۆ، ویلایەتی یوکاتان، باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆستاڕیکا، باکووری پاناما، باشووری کوبا و ڕۆژئاوای جامایکادا درێژ دەبنەوە، هەروەها دەکەونە نزیکەی 700 کیلۆمەتر (430 میل) باشووری شاری میامی و 750 کیلۆمەتر (470 میل) ڕۆژهەڵاتی مەکسیک و 366 کیلۆمەتر (227 میل) باشووری کوبا، نزیکەی 500 کیلۆمەترە (310 میل) باکووری ڕۆژئاوای جامایکا، لەگەڵ ئەوەشدا گراند کێیمەن گەورەترین دوورگەیە بە ڕووبەری 197 کیلۆمەتر دووجا (76 میل دووجا)، دوو دوورگەکەی تری نزیک گراند کێیمەن، کێیمەن براک و لیتڵ کێیمەن، نزیکەی 120 کیلۆمەتر (75 میل) لە ڕۆژهەڵاتی گراند کێیمەنن و ڕووبەرێکی 38 و 28.5 کیلۆمەتری دووجایە (14.7 و 11.0 میل دووجا)ـیان هەیە، هەروەها نزیکترین کیشوەر لە گراند کێیمەنەوە، ئەرخەبیل "گەلەدوورگەی"ـی کاناریۆسە (نزیکەی 240 کم یان 150 میل) دوورە لێیەوە، لە کاتێکدا نزیکترین دوورگەی کێیمەن براک لە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتەوە ئەرخەبیلی (جاردین دی لا ڕینا)ـیە و نزیکی 160 کیلۆمەتر (100 میل) دوورە لێیەوە، ئەم دوو ئەرخەبیلەش بەشێکن لە وڵاتی کوبا، ئەم سێ دوورگەیە لە سەرچاوە گەورەکانی کۆڕاڵەوە دروست بوون کە لوتکە نقومبووەکانی چەرخی سەهۆڵییان داپۆشیوە لە درێژکراوە ڕۆژئاواییەکانی زنجیرە چیای سیرا مایسترای کوبایی، کە زۆربەیان تەختن، یەکێک لە جیاکارییە بەرچاوەکانی ئەمەش زە بلاف (The Bluff) لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کێیمەن براک کە بۆ 43 مەتر (141 پێ) لەسەر ئاستی دەریا‌‌‌ بەرزدەبێتەوە و بەرزترین شوینە لە دوورگەکاندا، زورگەکە "پارچە زەوييەكە كە تايبەتمەندی جياكەرەوەی هەيە" زیاتر بنکەیەکی نزمی بەردەقسڵە کە بە گردە دەریاییەکانی کۆڕاڵ دەورەدراوە.

کەشوهەوای دوورگەکانی کێیمەن

دوورگەکانی کێیمەن  ئاووهەوایەکی خولگەیی باراناویی و وشکیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وەرزی بارانبارین لە مانگی ئایارەوە دەست پێدەکات تا تشرینی یەکەم، وەرزی هاوینیش لە مانگی تشرینی دووەمەوە دەست پێدەکات‌ تا نیسان، جاروبار لە وەرزەکاندا گۆڕانێکی کەم لە پلەی گەرمیدا هەیە، ئەو دیاردە سروشتییە سەرەکییەی کە دەشێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و گیانلەبەران بێت لەم دوورگانەدا بریتییە لە گێژەڵووکەی خولگەیی کە لەماوەی وەرزی زریانی ئەتڵەسی لە مانگی حوزەیرانەوە تا تشرینی دووەم وردەوردە دەست پێ دەکات و دەبێت بە گێژەلووکەیی خولگەیی، لە 11 و 12ی ئەیلولی ساڵی 2004 دا، زریانی ئیڤان (Hurricane Ivan) لە دوورگەکانی کێیمەنیدا، زریانەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس و زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئابووری‌ دوورگەکان گەیاند، کۆی کاریگەرییە ئابوورییەکانی زریانەکان بە 3.4 بلیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.


سەرچاوەکان



441 بینین