ئۆتۆنۆمی - خۆبەڕێوبەری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-18:28:00 - کۆدی بابەت: 2435
ئۆتۆنۆمی - خۆبەڕێوبەری

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆنۆمی (حوکمی زاتی)

چەمکی ئۆتۆنۆمی چەمکێکی تازەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان نەتەوەکانی یەک وڵات بەکاردێت، کە لە بنچینەدا بە مانای ڕێکخستنی وڵات دێت لەسەر بنەمای خواست و ویستی جەماوەری ناوچەی ئۆتۆنۆمی جیابوونەوە، یان ئەو جەماوەرە ناتوانێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ پێک بێنێت، ئەمەش لە ڕاستیدا جۆرێکە لە سەربەخۆ بوون بەو مانایە کە تەنها خۆڕێبەری بێ، بە واتایەکی دیکە حکومەتی مەرکەزی لە ڕێگەی یاساکان، کە یاساکانی بەشێکە لە دەسەڵاتەکانی گشتی، ئەنجومەنێک بۆ ئەو هەرێمە هڵبژێرێت، کە ئەو ئەنجومەنەش دەستووری ئەو هەرێمە دادەڕێژێت، زاراوەی ئۆتۆنۆمی لە یاسای نێودەوڵەتی بریتییە لەوەی (تاکەکانی گەل لەو هەرێمە خۆیان پیادەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەری دەکەن). هەرچی حکومەتی ناوەندییە ئەوە دەسەڵاتی بەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوە و سوپا بەرگریکردن لە سنوور دەمێنێت.
ئۆتۆنۆمی پێویستە لە سنووری یەک دەوڵەتدا بێت وەک ئەوەی کە لە بەیاننامەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی عێراق لە ساڵی ١٩٧٠ ڕوویدا، ئەو مافەی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بە کورد نەبەخشی و ئەو دەسەڵاتەی کە دامەزرا لە ئەنجومەنی یاسادانان و ئەنجومەنی ڕاپەڕاندن تەنها دوو دەزگا ڕووکەش بوون، ئەگینا دەسەڵات و بڕیارەکان هەر لە حکومەتی مەرکەزییەوە دەردەچوون.


سەرچاوەکان



2632 بینین