چێشت‌لێنەر

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-23-18:30:00 - کۆدی بابەت: 7681
چێشت‌لێنەر

ناوه‌ڕۆك

چێشت‌لێنەر کێیە؟

چێشت‌لێنەر یان ئاشپەز (بە ئینگلیزی: chef)، چێشت‌لێنەر کەسێکی لێهاتوو و ڕاهێنراوە کە لە هەموو بوارەکانی ئامادەکردنی خۆراکدا شارەزایی هەیە، زۆربەی کات ناوەندی چالاکی چێشت‌لێنەر چێشتخانەیە، هەروەها وشەی "chef" لە زاراوەی فەڕەنسی (chef de cuisine) وەرگیراوە، کە بە مانای سەرپەرشت یان سەرۆکی چێشتخانە دێت، چێشت‌لێنەرەکان دەتوانن لە پەیمانگا بە شێوەیەکی فەرمی ڕاهێنانیان پێ بکرێت و فێربکرێن یان ببنە شاگردی چێشت‌لێنەرێکی شارەزا.

چۆن دەبیت بە چێشت‌لێنەرێکی باش؟

چێشت‌لێنەری پیشەیەکی جەستەییە و پێویستە کەسی چێشت‌لێنەر بە بەردەوامی لەسەر پێیەکانی بوەستێت، لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت خواردنەکان بشێوێنێت، بشێلێت و پارچە پارچە بکات، زۆر جار دەبێت هەموو ئەمانە بکات و لەگەڵ ئەوەشدا داوای خواردنی لێ دەکرێت بۆ کڕیارە برسی و گرنگەکانی، پلەی گەرمی چێشتخانه تا ڕادەیەک بەرزە و کەشێکی گەرمی هەیە، بۆیە دەبێت چێشت‌لێنەر بەتەواوی ئامادەی ئەو کەشە بێت، زۆربەی کات پلەی گەرمی چێشتخانە تا 95 پلە بەرز دەبێتەوە هەندێکجار زیاتریش، لێرەدا باسی چەند شتێک دەکەین کە پێویستە جێبەجێی بکەیت بۆئەوەی ببیت بە چێشت‌لێنەرێکی باش:

  • سەرەتا دەبێت چێشت‌لێنەر حەز و ئارەزووی لە دروستکردن و ئامادەکردنی خواردندا هەبێت.
  • پێویستە چێشتلێنەر هەستی بۆنکردن و چەشتنی زۆر باش بێت، چونکە زۆر ئەستەمە ژەمێکی باش ئامادە بکات ئەگەر نەتوانێت جیاوازی لە نێوان بەهاراتەکاندا بکات یان نەزانێت کام بەهارات بۆ کام جۆری خواردن دەبێت و کام بەهاراتی بۆ فڵان خواردن نابێت، لەگەڵ بڕی پێویستی بەهارات بۆ خواردنەکان.
  • بۆئەوەی کەسێک ببێت بە چێشتلێنەر پێویستە لە سفرەوە دەست پێ بکات، بوون بە شێف یەکێکە لەو پیشە کەمانەی کە دەتوانیت ڕاهێنانی زۆری لەسەر بکەیت و سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت بچیت بۆ فێرگەکان و ڕاهێنان لە شوێنی گونجاودا بکەیت.


سەرچاوەکان



525 بینین