ناوهڕۆك
ناساندن
کەناڵی گەلی کوردستان (بە ئینگلیزی: Gali Kurdistan TV، بە عەرەبی: تلفزيون شعب کردستان، بە کرمانجی: Kenallî Asmanî Gelî Kurdistan) کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان یەکێکە لە دامەزراوە میدیاییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گرنگی بە هەواڵ و زانیارییەکانی حیزب و چالاکییەکان و ژیانی خەڵکی دەدات.
دامەزراندن
لە ١٩٩١/٩/١١ وەک یەکەمین کەناڵی کوردی دوای ڕاپەڕین پەخشی ناوخۆیی لە شاری سلێمانی دەست پێکرد و یەکەمین دەرکەوتن بە وتارێکی جەلال تاڵەبانی دەستی پێکرد. لە ٢٠٠٨/٦/١ پەخشی ئاسمانی کەناڵەکە بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی دەستی پێکرد.
فریکوێنسی
پەخشی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان لەسەر هێڵی نایل سات بە فریکوێنسی 11636 V / 27500 H بەردەوامە.
سەرچاوەکان
1183 بینین