تاقەجار - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-15-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8665
تاقەجار - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

تاقەجار

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: تاقەجار

ئەو سەرنجەی گرتتە چاوم هێندەی نەبرد، وا هەستم کرد: 
چاوانم بوون
بە دوو زنەی گوڵ و شیعر و
لە بناری نێو چاوانما هەڵ ئەقوڵێن. 
ئەو دەستەی خستتە دەستمەوە
هێندەی نەبرد وا هەستم کرد
دەستەکانم
بوون بە شەقامی تریفە و
مەم و زینی پێدا ئەڕۆن. 
بۆ تاقە ماچی خوداییش
من چی بڵێم؟ ! 
هەتا ئێستەیش وا هەست ئەکەم
هەر ئەوجارە
تاقە جار بوو
لە توانەوەی ئەو ماچەدا
من کێوی توور و
من مووسا و
خودام دیوە!


سەرچاوەکان



211 بینین