دیواری سەوز - کامەران موکری

دیواری سەوز - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-19-23:33:00 - کۆدی بابەت: 8712
دیواری سەوز - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

دیواری سەوز

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: ئاگر و ژیلە

هۆنراوە: دیواری سەوز

ڕووم، تێکە، ئەی کچۆڵەی شەنگ
ئەی گەردن زەردی گەنم ڕەنگ

با دڵ، لەگەڵ تریفەی مانگ
«هێمن» بژی تا دەمەو بانگ

وەرە، لەگەڵ سروەی شەماڵ
بنۆشم قەترەی دەمی ئاڵ

لە بیرمە، دەستەی دڵ مردوو
خۆیان و کوتەکی ماندوو

دوای دارکاریی ئەوانی تر
هاتنە وێزەم وەک ئاگر

ئەتوت دیوارێکی سەوزن
چاویان پشکۆ، دڵیان ئاسن

ترپەی پێی وڵاخی سەرکێش
دڵی گەڕەکی خستە ئێش

ڕووم، تێکە و ئەی کچۆڵەی شەنگ
ئەی گەردن زەردی گەنم ڕەنگ

تا، نەهاتوونەوە بمبەن
وەک پیاوکوژێک زنجیرم کەن

با تێر، سەیرت بکەم، شەیدام
ئەی گوڵی ناسکۆڵەی هیوام

خاوەنی عەشقێکی پەتیم
گیانە دەمێکە عەزرەتیم

با ماچت کەم نەک ئەمجارەش
بمبەنەوە زیندانی ڕەش

ئەگەرچی هەرگیز سزادان
تاریکایی قووڵی زیندان

لام نادەن لەم ڕێگە ڕاستە
ئازادی، گەلم مەبەستە

سەیرم کە ئەی کچۆڵەی شەنگ
ئەی باڵا بەرزی گەنم ڕەنگ

(١٩٥٧) گیانە شیرینەکەم: بە چاوی تۆ، «ژیان تێکۆشانە»،


سەرچاوەکان

33 بینین