ناوهڕۆك
ناساندن
جەبار جەمال غەریب (بە ئینگلیزی: jabar jamal gharib) لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری قەڵادزێ لەدایکبووە نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆماننووسێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. جەبار جەمال غەریب خەڵاتی حسەین عارفی وەرگرتووە.
لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٨٠ دەستی کردوە بە نووسین. لە سەرەتاوە چیرۆکی دەنووسی، بەڵام دواتر دەستیکرد بە ڕۆمان نووسین و دواتریش سەرقاڵی نووسینی ڕۆمان بوو.
بەرھەمەکان
- زێبرا، ناوێک بۆسەر کێلەکەم، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
- پێنجەمین کتێب
- پێنجەمین کتێبی خودا
- کتێبێک کە بووە سیمۆرغ
- سەردەمی گریانی بەلقیس، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
- کەوتنی ئاسمانەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
- دنیا لە کتێبێکدا، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠٠٢.
- ئەو باڵندە فڕیوانەی کە زبڵن، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠١١.
- نەتەوەی زێرابەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
وەرگێڕان
کتێبەکانی (پێنجەمین کتێب (لە فارسی: اسفار سرگردانی)) و (کتێبێک کە بووە سیمۆرغ) بە دەستی ڕەزا کەریم موجاور وەگێڕاوەتەوە لە سەری زمانی فارسی.
سەرچاوەکان
693 بینین