ناوهڕۆك
بەفر
شاعیر: کامەران موکری
بەرهەم: دیاری
هۆنراوە: بەفر
بەفر، وەکوو فریشتەی بووک
دێتە خوارێ، ورد، ئێسک سووک
تەلاری بووکێنی ئاسمان
جێ دێڵێ بەرەو باخی جوان
مراوی، لە ترسی سەهۆڵ
بەجێ دێڵێ جۆگەلەی دۆڵ
لە دوور، قاسپەی کەوی تەنیا
زریکەی مەلی ناو چیا
(ئەی کلووی بەفرە جوانەکە)
(وەرە، بۆ بەر، هەیوانەکە)
بە تیشکی چرا و مانگەشەو
زەرد، بە، وەکوو گەردنی ئەو
خۆزگە لەم ژوورە تەنگەدا
لەم گەنجینە بێ دەنگەدا
لە تەکما، ئەبوو، نازەنین
بزەی نازدار نیگای شیرین
زیڕەی سەماوەرێکی زەرد
بریسکەی ڕوومەتی بێگەرد
مناڵێکم هەبوایە... گوڵ
چۆنە... ئاوا بوایە بۆ دڵ
ڕووم ئەکردە ژنی نازدار
ئێوارە وەختەی پرشنگدار
ئەموت گۆشتەکە، دەمەو بانگ
دانێ لەبەر تریفەی مانگ
(ئەی بەفری پڕ لە شنە شن)
(جارێ مەیە... سەرمامە، من!)
سەرچاوەکان
559 بینین