ناوهڕۆك
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین
شاعیر: تاهیر بەگی جاف
بەرهەم: دیوانی تاهیر بەگی جاف
هۆنراوە: بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەردی دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و ئەبرۆ، ڕوخ و زوڵفی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابیض الأرواحە موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ: ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین