ناوهڕۆك
ناساندن
خەلیل ڕەحیم پوور (بە ئینگلیزی: Khalil Raheem Poor) ناسراو بە باپیر هونەرمەند و وێنەکێشی کوردە.
ژیاننامە
خەلیل ڕەحیم پوور ساڵی ١٩٦٦ لە شاری سەقز لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە و لە شاری سەقز خوێندنی تەواو کردووە، دواتر بووەتە ئەندام و فەرمانبەری بنکەی بارهێنان و پەروەردەکردنی هزری منداڵان و مێرمنداڵان لە شاری سەقز. دواتر بووەتە خوێندکاری هونەری گرافیکی کۆمپیوتەر لە زانکۆی تەبرێز.
باپیر، فەیزوڵڵاخانی ناهید و هادی زیائوددینی بە هاندەر و مامۆستایانی خۆی دەزانێت. جیا لە هونەری شێوەکاری لە هونەری خۆشنووسی و پەیکەرسازی و هونەری مۆسیقا، بە تایبەت دەف، توانایەکی بەرچاوی هەیە.
چالاکییە هونەرییەکان
بەشێک لە چالاکییە هونەرییەکانی خەلیل ڕەحیم پوور:
- پێشانگای کیمیابارانی هەڵەبجە، بەردەوام هەموو ساڵێک تاوەکوو ٢٠٠٤
- بەشداری لە کونگرەی مەولەوی بە چەند تابلۆوە، لە سەقز
- بەشداری لە کونگرەی نالی، بە چەند تابلۆوە، لە سەقز
- بەشداری لە سمیناری سەقز و فراژوتنی فەرهەنگی، بە چەند تابلۆوە، لە سەقز
- بەشداری لە کۆڕی دووساڵانەی نقاشی هاوچەرخی ئێران، کە بەردەوام لە شارەکانی کوردستان و ئێران دا بەشداربووە وەک: (سەقز، بۆکان، بانە، مەهاباد، سنە، مەریوان، کرماشان، ئیلام، هەمەدان، سمنان، شیراز، ئەسفەهان، تەبرێز، تاران، زابول).
- پێشانگای تاکی لە وڵاتی بەلژیک لە ساڵی ٢٠٠١
- پێشانگای گەلی لە شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٩٤
- پێشانگای نەقاشی لە شانۆی کوردی سەقز، ٢٠١١
سەرچاوەکان
460 بینین