گوڵی لاولاو

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-06-16-17:59:00 - کۆدی بابەت: 9040
گوڵی لاولاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لاو لاو (بە ئینگلیزی: Convolvulus)، توخمێکی نزیکەی ۲۰۰ بۆ ۲٥۰ جۆری ڕووەکی گوڵدارن لە ڕووەکە خۆهەڵواسەرەکانی سەر بە خێزانی (Convolvulaceae)ـن لەگەڵ دابەشبوونێکی جیهانیدا. ناوە باوەکانی تری ئەم گوڵە بریتیین لە پەڕپەڕۆک و لوولووپەڕ.

تایبەتمەندیی گوڵەکە

لاولاوەکان بریتین لە ڕووەکی شێوەگیایی هەڵچووی ساڵانە یان هەمیشەیی، دەوەنی خۆهەڵواسەرن و چەند جۆرێکیان دەوەنی شێوەدارن، ئەم جۆرە گوڵە بۆ بەرزی ۰،۳ بۆ ۳ مەتر گەشە دەکات. گەڵاکانی بە شێوەی لوولپێچیی ڕێکخراون، گوڵەکانی شێوە زوڕنان، ڕەنگی زۆربەیان سپی یان پەمەییە، بەڵام ڕەنگی هەندێک جۆریان شین، وەنەوشەیی، مۆر، یان زەردن.

لەڕووی ژینگەییەوە

زۆرێک لە جۆرەکانی لاولاو گژوگیایەکی زیانبەخشی تەنەرەوەن، بەڵام هەندێکی تریان بەهۆی گوڵە سەرنجڕاکێشەکانیانەوە دەچێنرێن، لە کاتێکدا هەندێکیان لەسەر ئاستی جیهانی مەترسیدارن.

جۆرەکانی لاولاو وەکوو ڕووەکی خۆراکی لەلایەن کرمۆکەی هەندێک جۆری پووڵەکەباڵانەوە بەکاردەهێنرێن، لەوانە لاولاوی پەپوولەبازە، گەڵا هەڵکەنەی پەتاتەی شیرین (Bedellia somnulentella) و گەوهەر، مۆرانەی گەڵا هەڵکەنەی سەر بە خێزانی (Bucculatricidae) تەنها لەسەر (C. cantabricus) دەژی.

سوودی گوڵەکە

سوودە تەندروستییەکانی گوڵی لاولاو ئەوەیە کە دەرمانێکی بەهێزکەری مێشکییە و یادەوەری و مێشک باشتر دەکات. جگە لەوەش دەتوانرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی پەرکەم و سەرئێشە بەکاربهێنرێت. هەروەها کۆنترۆڵی ڕشانەوە دەکات و یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە دەدات.


سەرچاوەکان



785 بینین