ڕۆژی سەرکەوتن لە مەیدانی تایمز (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-29-10:17:00 - کۆدی بابەت: 9219
ڕۆژی سەرکەوتن لە مەیدانی تایمز (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە ڕۆژی V-J لە مەیدانی تایمز
ناوی وێنە بە فەرمی V-J Day In Times Square
ڕیزبەندی دەیەم
جۆر مرۆڤایەتی، جەنگ، خۆشەویستی
مێژوو ١٩٤٥
وێنەگر Alfred Eisenstaedt

ڕۆژی سەرکەوتن لە مەیدانی تایمز

ئەلفڕێد ئایزنشتات، یەکێک بوو لەو چوار فۆتۆگرافەرەی یەکەم کە لەلایەن گۆڤاری LIFE بەکرێ گیرابوو، ئەو بڕیاری دابوو ساتی گێڕانەوەی چیرۆکەکان و ڕوودانیان تۆمار بکات. کاتێک جەنگی جیهانیی دووەم لە ١٤ی ئابی ١٩٤٥ کۆتایی هات. زۆری نەخایاند خۆی لە گێژاوی خۆشی و شادی مەیدانی تایمز بینییەوە. لە کاتێکدا بەدوای بابەتدا دەگەڕا، دەریاوانێک لەبەردەمیدا دەستی بە پەرستارێکەوە گرت و پشتی مەیل کرد و ماچی کرد. ئایزنستایت وێنەیەکی ئەو هێرشە پڕ لە سۆزەی گرت کە لە خۆشییەکی بێسنوورەوە سەرچاوەی گرتبوو (هەرچەندە هەندێک ئەمڕۆ دەڵێن کە دەبێت وەک حاڵەتێکی دەستدرێژیی سێکسی سەیر بکرێت).

وێنە جوانەکەی بووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین و زۆرجار بەرهەمهێنراوترین وێنەی سەدەی بیستەم و بنەمای یادەوەری بەکۆمەڵمان بۆ ئەو ساتەوەختە گۆڕانکارییە لە مێژووی جیهاندا. ئایزنستاید وتی: “کاتێک لە بەهەشت دەبم، خەڵکی پێم دەڵێن وێنەکەمیان لەبیرە.”


سەرچاوەکان



301 بینین