گرنگی گەنجان

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-08-02-23:12:00 - کۆدی بابەت: 13885
گرنگی گەنجان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی گەنجان (بە عەرەبی: أهمية الشباب، بە ئینگلیزی: The importance of youth)، گەنجان لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا پایەیی سەرەکین، ئامڕازی پێشکەوتن پەرەپێدانن، چونکە کۆمەڵێک کار و ڕۆڵی جیاوازیان هەیە کە دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی بەهایەکی گەورە بۆ گەنجان.

گرنگی و ڕۆڵی گەنجان لە کۆمەڵگادا چییە؟

١- گەشەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگا، بەو پێیەی گەنجان ڕۆڵیان هەیە لە نوێکردنەوەی دۆخی ئێستای کۆمەڵگا، لە ڕێگەی سەرکردایەتی و داهێنان و لێهاتووییەوە چاوەڕوان دەکرێت گەنجان ڕۆڵیان هەبێت لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا، پەروەردە، ئابووری، سیاسی، هەروەها گەنجان دەبێ کولتوور و بەهاکانی کۆمەڵگا بپارێزن.

٢- نوێنەرایەتیکردنی نمونەیەکی باش بۆ نەوەکانی داهاتوو، پێویستە گەنجان وێنەیەکی باش لە نەوەی خۆیان نیشان بدەن، وەک چۆن منداڵ و هەرزەکار پێویستیان بە ئامۆژگاری و فێربوون و هاندانی گەنجان هەیە، بە فێرکردنی هەموو لایەنەکانی ژیانی گشتی و ڕوونکردنەوەی هەموو بابەتەکان بۆ ئەوەی بتوانن جیاوازی بکەن لە نێوان ڕاست و هەڵەدا،  کارکردن بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە هەرزەکاران لە ژیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، چونکە گەنجان ڕۆڵیان هەیە لە پەروەردەکردنی هەرزەکاران کە لە ڕۆڵی مامۆستا و دایک و باوک تێدەپەڕێت.

٣- گەیشتن بە گۆڕانکاری، زۆر کەس خۆیان لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدوور دەگرن چونکە دەتوانێت کۆمەڵگاکان بەرەو ئاراستەیەکی نادیار ببات، هەرچەندە گۆڕانکاری دەتوانێت جیهان باشتر بکات، بەڵام گەنجان توانیان تەحەدای گریمانەکان بکەن چونکە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە نەزانراوەکانیان هەیە، بوێرییەکی تەواویان هەیە بۆ یارمەتیدانی کەسانی دیکە.

٤- باشترکردنی دۆخی ئابووری، پەروەردەکردنی گەنجان ئابووری کۆمەڵگە بەرەو گەشەکردن و بەردەوامیی بەرز دەکاتەوە و توانای بەشداریکردنیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەوە فراوانتر دەکات، چونکە پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بۆ گەنجان لە سەرانسەری ناوچەکانی ناو وڵاتاندا دەبێتە هۆی دابینکردنی هێزێکی کاری لێهاتوو کە هەر وڵاتێک بەرەو بەردەوامی لە گەشەپێدان دەبات، بو نموونە دەستڕاگەیشتن بە خوێندن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هاوسەرگیری منداڵان و کەمکردنەوەی دووگیانی هەرزەکاران، لە دەرئەنجامدا باشتربوونی لەدایکبوون و  خێزان، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی بەهێزتر لە بەرهەمی ناوخۆیی.

٥- هەروەها پەروەردەکردنی گەنجان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و پرسە ژینگەییەکانی تر هاندانی ئەوانە بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر ژینگە.


سەرچاوەکان



128 بینین