مەندی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-10-22:58:00 - کۆدی بابەت: 9353
مەندی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مەندی (بە عەرەبی: مندي)، یەکێکە لە باوترین خۆراکە عەرەبییەکان و شێوازی ئامادەکردنی جیاوازی هەیە بە گۆشتی مریشک یان سوور ئامادە دەکرێت، لێرەدا ئاماژە بە چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی دەکەین بە گۆشتی سوور.

پێداویستییەکان

ئامادەکردنەکەی

کیلۆ گۆشتەکە لەناو سینییەک دادەنرێت و هەموو بەھاراتەکانی وەک خوێ و بیبەری ڕەش و ھێل و ماجی و ھەندێک دارچین و مێخەک بە گۆشتەکەدا دەکرێت و بە پارچەیەک کاغەزی قەسدیر دادەپۆشرێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەناو فڕنەکەدا دەبێت.

کاتێک گۆشتەکە کوڵا لەناو فڕنەکە دەردەهێنرێت، ئەو چەورییەی کە لە سینی فڕنەکەدا ماوەتەوە لەگەڵ ئاوی گۆشتەکە بۆ ئامادەکردنی برنجەکە تێکەڵ دەکرێت.

برنجەکە بە ئاوی گۆشت ئامادە دەکرێت تاکوو ئاوەکەی هەڵدەمژێت، دواتر لەسەر ئاگر دادەگیرێت. پێش خستنە ناو فڕن کاری بە گۆشتەکەدا دەکرێت و برنجەکە لەژێر گۆشتەکە دادەنرێت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەناو فڕندا دەبێت. لە کۆتاییدا و دوای ئامادەبوونی لەسەر سینییەک ڕۆدەکرێت و لەگەڵ سەوزە و دۆ پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



1364 بینین