بەم ڕێگایە بزانە ئایفۆنەکەت لەژێر چاودێریدایە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-23-21:22:00 - کۆدی بابەت: 9513
بەم ڕێگایە بزانە ئایفۆنەکەت لەژێر چاودێریدایە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سیخوڕیکردن (بە عەرەبی: تجسس، بە ئینگلیزی: Spying)، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیای ئاساییشی مۆبایل، بواری هاککردن و چاودێری خستنە سەر مۆبایلیش بەرەوپێشدەچێت. بەهۆی ئەم گۆڕانکاریانەوە لەوانەیە تووشی کێشەی ئاساییش و سیخوڕیکردن بەسەر سیستمەکەتەوە ببیتەوە.

بەم ڕێگایە بزانە ئایفۆنەکەت لەژێر چاودێریدایە!

ئەم تایبەتمەندییە تەنیا بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێسە، بۆ سەیرکردنی ئەوەی کە چاودێریت لەسەرە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ دەکەیت، سەرەتا دەچیتە سەر phone شوێنی پەیوەندیکردن دواتر ''#21#*'' دادەگریت و پەیوەندی پێوە دەکەیت لیستێکت بۆ دێت ئەگەر هەمووی disable بوو ''واتە کارا نییە''، ئەوا چاودێریت لەسەر نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە چاودێریت لەسەرە.

ئەگەر disable نەبوو، لەو حاڵەتەدا تەنیا ڕێگا بۆ چارەسەر فۆڕماتکردنی مۆبایلەکەیە، بەم شێوەیە چارەسەر دەبێت و لەو چاودێریەی خراوەتە سەرت رزگارت دەبێت. هەروەها چاودێرییەکە تەنیا ئەوە نییە بزانێت شوێنت کوێیە، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا توانای بردنی وێنە و ڤیدیۆشیان دەبێت و چەندان شتی تری ناو مۆبایلەکەت.

کۆمپانیای ئەپڵ

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزراوە کە یەكێکە لە کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان، ئەپڵ لە کالیفۆڕنیا دامەزراوە لە ١\٤\١٩٧٦، ئەم کۆمپانیایە تایبەتمەندە بە کارکردن لە بوارەکانی دروستکردن و دیزاینکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنی و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و هەروەها مۆبایلە پێشکەوتووەکان، کۆمپانیای ئەپڵ ناوی لێنراوە Apple Computer.Inc، لە ساڵی 2007ـدا کۆمپانیای ئەپڵ بواری پیشەسازی بابەتە ئەلیکترۆنییە بەرکاربەرییەکانی فراوان کرد. پلەی ئەپڵ لە دوای هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری و نۆکیایە، هەروەها ئەپڵ بە یەکێک لە گرنگترین پایەکانی گەشەسەندنی ئابووری ئەمریکایە لە ئێستادا.


سەرچاوەکان



383 بینین