سپلیتەکان چۆن ئیش دەکەن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-01:26:00 - کۆدی بابەت: 3371
سپلیتەکان چۆن ئیش دەکەن؟

ناوه‌ڕۆك

سپلیتەکان چۆن ئیش دەکەن؟

سپلیت کە ئامێرێکە بە کارەبا ئیش دەکات، لە ماڵان و تاقیگە و کارگە و نوسینگەکاندا بەکاردێت، بۆ ئەوەی بە هاوین فێنکی بدات و بە زستان گەرمی. سپلیت نەک تەنها تەحەکوم بە پلەی گەرماوە دەکات بەڵکو ڕێژەی شێش لە کەندا ڕێکدەخات.
ئێمە ئەمڕۆ چەندین جۆر و قەبارەی جیاواز سپلیت بەکار دەهێنین. سپلیتە گەورەکان دەتوانن بینایەکی تەواو فێنک یان گەرم بکەنەوە. سپلیتەکان بە شێوەیەکی گشتی پلەی گەرمای نێوان ٧٨،٦٨ پلەی فەهرنهایت دەپارێزن لەگەڵ پاراستنی شێی نێوان ٣٠٪ و ٥٠٪ سپلیت لە کۆمپرێسەرێک لەگەڵ هۆکارێکی سارد کردنەوەدا وەکو گازی فرێون. شلەی ساردکەرەوە کە لە ناو لەفەیەک لە بۆریدا هەڵم دەکات و هەڵمەکە دوای ئەوە دەچێت بۆ ناوی کۆمپرێسەرەکە کە بە کارەبا ئیش دەکات و لەو پێشەوە بۆ چرکەرەوە کە لەوێدا هەواکە یان ئاوە ساردی دەکاتەوە. کاتێک بە ڕادێتەرەکەدا تێدەپەڕێت جارێکی تر هەڵمەکە دەبێتەوە بە شلە و گەرما دەبەخشێت. ڕۆڵی کۆمپرێسەرەکە گواستنەوەی گەرمایە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر. پانکەکەش هەوای پاک دەداتە ئەو شوێنە و ئەمەش پلەی گەرمای ئەو شوێنە دەپارێزێت بەو جۆرەی حەزمان لێیە. سپلیت هەندێ مەوادی دیاری کراوی تێدایە کە شێی کەش دەگرێت هەروەها فلتەرەکانیش خۆڵ و تۆزی کەش دەگرن. بەم جۆرە سپلیتەکان تەحەکوم دەکەن بە پلەی گەرما و ڕێژەی شێ و دابین کردنی هەوایەکی پاکە بۆمان.


سەرچاوەکان



920 بینین