ناوهڕۆك
شاکیر فەتاح
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: شاکیر فەتاح
پەیژەیەک بوو باریک درێژهەشتا پلە.
سمۆرەی کورتە چیرۆکی ئەم زمانە
بەسەر پلەی ئەودا سەرکەوت.
ئەم پەیژەیە
پلەی شکاویشی هەبوو
خۆیشی ئەنا بە دیواری کارتۆنەوە
بەڵام دوا سات، بەڵام دواجار
ئەم پەیژەیە
خۆی ڕاتەکان
لە قاچی بەغدا یاخی بوو
کە وەختێکیش بەلادا هات
سەری پەیژە گەیشتبووە «گەلاوێژ» و
شاکیر فەتاح لەسەربانی
هەموو ماڵێکی ئەوینی
ئەم کوردەوە دەنگی ئەهات!
سەرچاوەکان
441 بینین