دراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-24-16:07:00 - کۆدی بابەت: 10348
دراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: United States of America، بە عەرەبی: الولايات المتحدة الأمريكية) وڵاتێکی کیشوەری ئەمریکای باکوورە، لە ٥٠ ویلایەت پێکهاتووە، لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا هاوسنوورە، لە ڕۆژهەڵاتەوە زەریای ئەتڵەسییە، لە باشوورەوە کەنداوی مەکسیک و مەکسیکە، لە ڕۆژاواوە زەریای هێمنە. لە ڕووی ڕووبەرەوە چوارەم گەورەترین وڵاتی جیهانە، پایتەختەکەی واشنتنە. وڵاتەکە خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزە و کاریگەری لەسەر تەواوی ئابووریی جیهانیش هەیە، دراوەکەشی بەکارهێنراوترین دراوە لە جیهاندا.

دراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چییە؟

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتین بە ناوی دۆلاری ئەمریکی (بە ئینگلیزی: United States Dollar، بە عەرەبی: دولار الولايات المتحدة) کورتکراوەی (USD)، هێماکەی ($)، دراوی فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، دۆلاری ئەمریکی لە ١٠٠ سەنت پێکهاتووە، دۆلاری ئەمریکی بە دراوێکی پێوەر دادەنرێت، زۆرترین دراوی بەکارهێنراوە لە سەرانسەری جیهاندا، جگە لەوەش بە دراوی فەرمی لە زۆرێک لە ناوچەکانی دەرەوەی ئەمریکا بەکاردەهێنرێت، لە کاتێکدا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهانیشدا بە شێوەی نافەرمی بەکاردەهێنرێت.

پۆلێنەکانی بریتییە لە یەک دۆلار، دوو دۆلار، پێنج دۆلار، ١٠ دۆلار، ٢٠ دۆلار، ٥٠ دۆلار و بەرزترین پۆلێنیشی ١٠٠ دۆلارە، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی یەک سەنت، پێنج سەنت، ١٠ سەنت، ٢٥ سەنت، ٥٠ سەنت و یەک دۆلار.

بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەڵسوڕانی دراوی پێویست لە وڵاتەکە، هەروەها دەزگای نەخشاندن و چاپکردن کە دەزگایەکی حکوومییە لە چوارچێوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەرپرسیارە لە چاپکردنی دراوەکە.


سەرچاوەکان



427 بینین