حەوت سوودی خواردنی قارچک

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-30-20:55:00 - کۆدی بابەت: 10811
حەوت سوودی خواردنی قارچک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

حەوت سوودی خواردنی قارچک (بە عەرەبی: سبع فوائد لتناول الفطر، بە ئینگلیزی: Seven benefits of eating mushrooms)، ماددەی خۆراکی سوودبەخشی وەک پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینەکان بە جەستە دەبەخشێت و گرنگییەکی زۆری لە دروستبوونی خانەکانی جەستە دەبێت، هەروەها ئە‌م خواردنە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ كانزاكانی (ئاسن، مس، مەگنیسیۆم، زینك، سلینیۆم و پۆتاسیۆم) و بڕێكی كە‌م سۆدیۆم و نیشاستە‌ و چە‌وری تێدایە.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی قارچک

  1. پەرە بە سیستمی بەرگری جەستە دەدات بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسانەکانەوە.
  2. فشاری خوێن کەمدەکاتەوە و کۆنترۆڵی دەکات و دڵ و دەمارەکان لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.
  3. خواردنی قارچک وا دەکات حەزت بۆ خواردنی خوێ کەم ببێتەوە و یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.
  4. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D.
  5. مێشک دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر و پارکینسن.
  6. دڵ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات.
  7. پەرە بە تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات و هاوسەنگی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە ڕادەگرێت.


سەرچاوەکان



611 بینین