عومەر چاوشین

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-01-16-23:41:00 - کۆدی بابەت: 10920
عومەر چاوشین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عومەر چاوشین (بە عەرەبی: عمر جاوشين) نواندنکار و هونەرمەندێکی ناوداری کورد بووە، لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٢ـی گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانییە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە تیپی نواندنی سلێمانی وەکوو ئەکتەر بووەتە ئەندام. بەهۆی کەمی و نەبوونی هونەرمەندی ژنەوە لەو سەردەمەدا و بە دیاریکراوی لە ساڵانی شەستەکانەوە تاکوو کۆتایی ساڵانی هەشتاکانیش، لە نواندن و کارەکانی ڕۆڵی ژنی بینیوە و بەجل و بەرگی ژنانەوە ڕۆڵی ژنی گێڕاوە.

گرنگترین بەرهەمەکانی

گرنگترین ئەو دراما و شانۆگەرییانەی کە عومەر چاوشین رۆڵی تێیاندا بینیوە بریتیین لە: 

  • پیسکەی تەڕپیر
  • جەنابی موفەتیش
  • ژن بە ژن  
  • ماوتە کاولی کەی
  • مامە خەمە
  • شایی خوێناوی
  • گۆڕهەڵکەن
  • مشتەی ناو هەمانە 

کۆچی دوایی

لە ڕۆژی ١٥ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوەکان



628 بینین