ئەزموون (٢٠٢١)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-01-12:02:00 - کۆدی بابەت: 8457
ئەزموون (٢٠٢١)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فیلمی سینەمایی ئەزموون (بە ئینگلیزیThe Exam) فیلمێکی کوردییە لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی و بەرهەمهێنانی مەمەد ئاکتاش. هەر یەکە لە ئاڤان جەمال، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی و کۆمەڵێک ئەکتەری کورد لە باشوور، باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەڕە.  فیلمەکە لە سەرەتادا لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی سینەمایی ناوخۆ و جیهانیدا نمایش کرا. بڕیارە لە جەژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش بکرێت. هەروەها ئەزموون فیلمی کرانەوە (دەستپێک)ی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دهۆک بوو. فیلمی ئەزموون لەلایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. 
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە بەرهەمهێنانی (مەمەد ئەکتاش) و لە نووسینی سیناریۆی هاوبەشی (شەوکەت ئەمین کورکی و محەمەد ڕەزا گەوهەری)ـیە، دوایین قۆناغەکانی تەکنیکی لە ستۆدیۆکانی شاری ئیستەنبووڵ و بەرلین تەواو کردووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی دنیا بەشداری دەکات.
فیلمەکە بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ـە له شاری بەرلین لە ئەڵمانیا، کۆمپانیای "مەستی فیلم" له شاری سلێمانی بە پاڵپشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەرزی پاییزی ساڵی 2019 لە شاری سلێمانی وێنە گیراوە و ستافێکی پیشەگەر لە سینەماکارانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان و هەروەها ئەڵمانیا تێیدا بەشدارییان کردووە.

لەم فیلمەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندان ئەکتەری نوێ و گەنجی کوردستان ڕۆڵیان بینیوە، وەک (ئاڤان جەمال، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عوسمان، کاوە قادر، عادل عەبدولڕەحمان، حەمەڕەشید هەرەس، یانا توانا، سۆلاڤ حەمەغەریب، زەریا سامی، دیدار غەریب، بەهار مەعرووفی، ژیر فەرەیدوون، ئومێد زەندی، مەستان مەریوان).
ئەزموون چوارەمین فیلمی بڵندی سینەمایی (شەوکەت ئەمین)ـە ، کە لە دوای "پەڕینەوە لە غوبار"، "شوێنێک بۆ یاری" و "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"بەرهەم هاتووە، لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و کۆمەڵێک خەڵاتی بەرچاوی بۆ سینەمای کوردستان بەدەست هێناوە.

خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا"

فیلمی سینەمایی ئەزموون لە ڕۆژی 5ـی شوباتی 2022 لە کاتژمێر 5:30 ئێوارە بەشی سەرەکی بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" Victoria لە وڵاتی کەنەدا نمایشکرا و لەلایەن هۆگران، ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" ئەم ڕووداوە گرنگە سینەماییە بەدەستبێنێت.

خەڵات و فێستیڤاڵەکان

فیستیڤاڵ خەڵات
فێستیڤاڵی فیلمی سانتا باربارا - ٢٠٢٢ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی
چل و سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی قاهیرە سندووقی جەماوەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان- UNFPA'
نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تیرانا باشترین سیناریۆ
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"

ئەکتەرەکان

  • ئاڤان جەمال
  • ڤانیا سالار
  • حوسێن حەسەن
  • شوان عەتووف
  • ھوشیار زێڕۆ نێروەیی
  • نیگار عوسمان
  • کاوە قادر
  • عادل عەبدولڕەحمان
  • حەمەڕەشید ھەرەس
  • یانا توانا
  • سۆلاڤ حەمەغەریب
  • زەریا سامی
  • دیدار غەریب
  • بەھار مەعرووفی
  • ژیر فەرەیدوون
  • ئومێد زەندی
  • مەستان مەریوان

زانیاری گشتی

دەرھێنەر شەوکەت ئەمین کۆرکی
بەرھەمهێنەر مەمەد ئاکتاش
نووسین محەممەدڕەزا گەوھەری
شەوکەت ئەمین کۆرکی
مۆسیقا مەحموود بەرازی
وێنەگری سینەمایی ئەدیب سوبحانی
دەستکاری ئیبراھیم سەعیدی
ماوەی فیلم ٨٩ خولەک
وڵات کوردستان
زمان کوردی


سەرچاوەکان



2206 بینین