ناوهڕۆك
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب: من نزیکم
ئامادەکردنی: ئەیاد فەهمی
چاپ: ڕێنوێن
بابەت: ئایینی
ژمارەی لاپەڕە: ١٩٣
ناساندن
لەم کتێبەدا نووسەر لەبارەی چەند بابەتێکەوە دواوە: شەونوێژ، لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، نوێژی چێشتەنگاو، دوعاکردن، خوێندنی سوورەتی بەقەرە)، نزیکی ٥٠ بابەتیش فەرموودە و وەسفی پێغەمبەری خودایە. نووسەر لە کتێبەکەیدا زیاتر باسی شەونوێژی کردووە، ئەو شەو نوێژەی کە پێغەمبەر ﷺ هەرگیز وازی لێ نەهێناوە. نووسەر ناوی کتێبەکەی لە ئایەتی ١٨٦ سوورەتی بەقەرە وەرگرتووە.
هەندێک لە ناوەڕۆکی کتێبەکە
١- کە تاوانێک ئەنجام دەدیت، دەبینیت هەموو شتێک سەرکۆنەت دەکات، هەموو پەیامەکان ڕوویان لە تۆیە، هەموو ئایەتەکان لەگەڵ تۆ دەدوێن، خودا دەیەوێت لێیی دوور نەکەویتەوە.
٢- هەردەمێک دڵت لاواز بوو بە قورئان بەهێز و پتەوی بکە.
٣- ئیبن قەییم فەرمووی: هەرکەسێک بمرێت و سەرقاڵی فێربوونی قورئان بووبێت، خودا لە دوای مردنی بۆی تەواو دەکات.
٤- شەش مانگ لە شەونوێژ دابڕام، ئەو شەوەی گەڕامەوە بۆ ئەنجامدانی شەونوێژ، خودا لە هەمان شەودا وەڵامی دامەوە، ئای لەو ڕێزلێنانە مەزنە.
٥- مرۆڤ بە هاوڕێکانی هەڵدەسەنگێندرێت، بەختەوەری بۆ ئەو کەسەی کە هاوڕێی قورئانە.