ناوهڕۆك
ناساندن
پرۆژە ستراتیژییەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی (بە ئینگلیزی: Strategic projects of Salahuddin Ayoubi، بە عەرەبی: المشاريع الاستراتيجية لصلاح الدين الأيوبي) کتێبێکە باس لە ڕۆڵی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات لە شێوازە سەرەتاییەکانی فێرکردنی زانست و داهێنانی قوتابخانەی زانستی و گرنگیدان بە زانست و زانایان و خوێندنگە ئیسلامییەکان.
ناسنامەی کتێب
| ناوی کتێب | پرۆژە ستراتیژییەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی |
| ناوی نووسەر | دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز |
| ناوەڕۆک | لێکۆڵینەوەی مێژوویی |
| دیزاین | نوسەر |
| ساڵی چاپ | ٢٠٢٢ |
| ناوەندی بڵاوکردنەوە | لە کتێبخانە گشتییەکان ساڵی (٢٠٢٢). |
| ژمارەی لاپەڕە | ١٠٧ لاپەڕە |
پێشەکی کتێب
زانست و قوتابخانە و پەیمانگە و خوێندنگە ئایینییەکان لە مێژووی ئیسلامدا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە پارێزگاریکردن لە پێناس و شوناسی ئوممەتی ئیسلامی و خزمەتی شارستانییەتی موسڵمانان، بە تایبەتی لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی بیرۆکە و بۆچوون و فەلسەفە زەمینییەکان لە سەدە جیاوازەکاندا.
ناوەڕۆک
ئەم کتێبە بە دوو بەشی سەرەکی باس لە ڕۆڵ و کاریگەری سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات لە خزمەتکردنی زانست و پەرەدان بە خوێندنگا و قوتابخانە زانسییەکان.
- بەشی یەکەم: ڕۆڵی سەڵاحەدین و ئەیوبییەکان لە برەودان بە زانست
- بەشی دووەم: گرنگترین قوتابخانە بنیاتنراوەکانی سەڵاحەدین و ئەیوبییەکان
بەشێک لە بابەتە گرنگەکانی ئەم کتێبە
- کردنەوەی ناوەندی فێرکاری و چاکسازی کۆمەڵایەتی (بیمارستانات).
- زانایانی ڕاوێژکار و چاوساغانی سەڵاحەدین و جۆری مامەڵەی سەڵاحەدین لەگەڵیان.
- دامەزراندی کتێبخانەی گشتی و بازاڕی کتێب فرۆشی.
سەرچاوەکان
2395 بینین