ناوهڕۆك
سەرەتا
کتێبی ئەلموت (بە عەرەبی: کتاب الموت، بە ئینگلیزی: Almut book) کتێبی ئەلموت یاخود خواوەندی ئەلموت کتێبێکی ئەدەبی و مێژووییە لە بارەی حەشاشییەکانی ئێران لە نووسینی پۆڵ ئامیرە کە بە پشت بەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان لە بارەی حەشاشییەکان کتێبەکەی لە شێوازی ڕۆمان نووسیوەتەوە.
ناسنامەی کتێبەکە
ناو | ئەلموت |
نووسەر | پۆڵ ئامیر |
وەرگێڕ | سەیدا شێخ زرار |
ژانەر | مێژوویی، ڕۆمان |
ساڵی چاپ | ٢٠٠٦ |
ناوەڕۆکی کتێبەکە
کتێبی ئەلموت یان خواوەندی ئەلموت پێگەیەکی گرنگی هەیە لە بواری مێژوودا چونکە گێڕانەوەیەکی وردە لە بارەی سەرەتای سەرهەڵدانی ئایینی باتنی و کار و چالاکی حەشاشییەکان لە ئێراندا لەلایەن حەسەن سەباحی دامەزرێنەر و ململانێ لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییە سوننە مەزهەبییەکان.
کتێبەکه لە دوو بەرگ پێکدێت و هەریەکەیان چەند بەشێکە. لە بەرگی یەکەمدا زیاتر لە بارەی دروستبوونی ئایینی باتنی لە مەزهەبی ئیسماعیلی کە لقێکە لە لقەکانی شیعە بە گشتی، هەروەها لە بارەی مەشق و ڕاهێنان و ئەو نهێنییەی حەشاشییەکان نەیان هێشتووە هیچ کەس بزانێت لەبارەیەوە کە ئەویش چۆن خۆبەختکاران هێندە بێ بەزەیی و بەتوانا بوون.
کتێبەکە بە گشتی لە بارەی چی دەدوێت؟
بە تێکڕای هەردوو بەرگ لە بارەی یەک پرس دەدوێت ئەویش ململانێی نێوان حەشاشییەکان و سەلجووقییەکان بەتایبەتیش حەسەن سەباح و تورکان خاتوون هاوژینی سوڵتان مەلیکشای یەکەم. تورکان خاتوون خانمێکی زۆر لێزان و فێڵباز بووە لە کاری سیاسی و بەڕێوەبردندا هەموو ئامانجی ئەوە بووە لە دوای هاوژینەکەی کوڕی ڕاستەقینەی خۆی شازادە مەحموود لە بری بەرکیارەقی کوڕە گەورەی سوڵتان ببێتە جێنشین و سوڵتانی سەلجووقی، حەشاشییەکان پشتگیری بەرکیارەقیان دەکرد و دژی پیلانگێڕی تورکان خاتوون بوون، هەر ئەمەش زنجیرەیەک شەڕ و بارێکی ناسەقامگیر تووشی شاری ئەسفەهان پایتەختی دەوڵەتی سەلجووقی دەکات.
لە کۆتایی کتێبەکەشدا باس لە مردن و چۆنیەتی ناشتن و شاردنەوەی گۆڕەکەی حەسەن سەباح دەکرێت لەلایەن جێنشینەکەی بەناوی کیا بوزوورگ ئۆمید. لەگەڵ هێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر ئێران و دوایین جەنگی حەشاشییەکان لە قەڵای لەمسەر دەکات کە دوا سەکۆی دەسەڵاتی حەشاشییەکان بوو لە ئێران.