کەڕوو لە نێوان پەنجەکانی پێدا

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-25-23:31:00 - کۆدی بابەت: 13330
کەڕوو لە نێوان پەنجەکانی پێدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەڕوو لە نێوان پەنجەکانی قاچدا (ئینگلیزی: Fungus between the toes، بە عەرەبی: الفطريات بين أصابع القدم) هەوکردنی کەڕوویی جۆرێکە لە هەوکردن بەهۆی کەڕووەوە دروستدەبێت کە کاریگەری لەسەر پێست دەبێت و بەشێوەی ئەڵقەی بازنەیی دەردەکەوێ بەهۆی ئەو وردە زیندەوەرانەوە کە لە شوێنە شێدارەکان و هەواگۆڕکێیەکی خراپدا زاوزێ دەکەن. هەروەها لە نێوان پەنجەکانی قاچدا دەبینرێن، ئەمەش بەهۆی لاوازی ئەستووری پێستەوەیە لەو ناوچەیە، مردنی خانە لاوازەکان، و ئەو کەڕووانەی کە لەسەریان دەژین دەبێتە هۆی دروستبوونی کەڕووی پێ، یان ئەوەی لە ڕووی زانستییەوە پێی دەوترێت tinea pedis، کە حاڵەتێکی باوی کەڕووی پێی وەرزشوانانە، هەروەها هەوکرنێکی درمییە.

هۆکارەکانی دەرکەوتنی کەروو لە نێوان پەنجەکانی پێدا

  • نەبوونی هەواگۆڕکێ و لەبەرکردنی پێڵاوی وەرزشی بە بەردەوامی بە درێژایی ڕۆژ.
  • هەبوونی نەخۆشی شەکرە.
  • هەوکردن لە کەسێکی تووشبوو، بە لەبەرکردنی پێڵاوەکەی، یان ڕۆیشتن بەبێ پێڵاو لەسەر ئەو زەویانەی کە تووشبووەکە لەسەری دەڕوات.
  • هاوبەشکردنی خاولی هی کەسی تووشبوو.

نیشانەکانی هەوکردنی کەڕووی نێوان پەنجەکانی پێ

  • توێکهەڵدانی پێست لە شوێنی تووشبوو.
  • دەرکەوتنی شانەکانی ناوەوەی پێست.
  • ئازار و ئاوسانی شوێنی تووشبوو.
  • نینۆکی پێ شێوەی دەگۆڕێت و زەرد دەبێت.

شێوازەکانی چارەسەری کەڕووی نێوان پەنجەکانی پێ

  • بەکارهێنانی دژە زیندەیی و کرێمی دژە کەڕوو کە لەلایەن پزیشکەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بۆی دیاری کراوە.
  • شوێنی نێوان پەنجەکانی پێ بە پاودەر بشۆ.
  • پێیەکانت بە ئاوی گەرم بە خوێ بشۆ و بە باشی وشکی بکەرەوە.
  • پێڵاوەکە بە پاودەر بپرژێنە و بە ئاوی لیمۆ پاکی بکەرەوە و بیخە شوێنێکی هەواگۆڕکێی باش.

هەندێک ڕەچەتەی پزیشکی سروشتی بەکاربهێنە وەک:

سرکەی سێو: بە تێکەڵکردنی بڕێکی یەکسان لە سرکە و ئاو و سڕینەوەی لە نێوان پەنجەکاندا بە شێوەیەکی ڕۆژانە. سرکە تایبەتمەندی دژە کەڕووی تێدایە.

سیر: بە وردکردنی سیر کە ڕاستەوخۆ بیدەیت بەسەر شوێنی کەڕووەکەدا و بە پەردە بەستنی. دواتر بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بەجێی بهێڵیت، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ و پێیەکان بە باشی وشک بکەرەوە.

گیراوەی هایدرۆجین پێرۆکساید: ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە کە بەکتریاکان دەکوژن کە دەبنە هۆی کەڕوو، بە سڕینەوەی شوێنەکە بە گیراوەکە.

زەیتی درەختی چا: تایبەتمەندی دژە بەکتریای تێدایە، بە تێکەڵکردنی کەوچکێک زەیتی چا لەگەڵ کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی، پاشان لێدانی لە شوێنەکە بە یارمەتی بەکارهێنانی دارێکی پاکەرەوەی گوێچکە و جێهێشتنی بۆ ماوەی چارەکێک پاشان بە شۆردنی بە باشی، ڕێچکەکە بە ڕێژەی دوو یان سێ جار ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت، تاوەکو کەڕووەکە نامێنێت.

پاودەری نانیخواردن: وەک چۆن پێیەکان لە بۆنی ناخۆش و کەڕوو ڕزگار دەکات، بە تێکەڵکردنی نیو کوپ پاودەری نان و چارەکێک لە هایدرۆجین پێرۆکساید و نیو کوپ خوێ و چوار کوپ ئاوی گەرم، بە شێوەیەکی یەکسان، پاشان پێیەکان تەڕ بکە. گیراوەکە بهێڵەوە بۆ ماوەی دە خولەک پاشان بە ئاو بیشۆ و بە باشی وشکی بکەرەوە ڕۆژانە دوو جار ڕێچکەکە بەکاربهێنە تاوەکو کەڕووەکە نامێنێت.

خۆپاراستن لە کەڕووی پێ

  • بە بەردەوامی پێیەکانت بە ئاو و سابوون پاک بکەرەوە و بە باشی وشکی بکەرەوە.
  • هەفتانە پێیەکان قڵیشان بکە بۆ لابردنی خانە مردووەکانی پێست لە نێوان پەنجەکانی پێدا.
  • دوور بکەوەرەوە لە پۆشینی پێڵاوی تەسک یان تەڕ.


سەرچاوەکان



42 بینین