شڵەژانی خەو لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-03-20:32:00 - کۆدی بابەت: 12047
شڵەژانی خەو لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شڵەژانی خەو لە منداڵاندا (بە عەرەبی: اضطرابات النوم عند الأطفال، بە ئینگلیزی: Sleep disorder in children)، شڵەژانی خەو لە منداڵاندا ڕوودەدات کاتێک منداڵەکە بەباشی ناخەوێت یان زۆر دەخەوێت یان کەم دەخەوێت، یان ناتوانن بەپێی پێویست پشوو بدەن لە کاتی خەودا.

شڵەژانی خەو چییە؟

شڵەژانی خەو ئەو حاڵەتانەیە کە کاریگەری لەسەر توانای تۆ هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پشووەی کە جەستەت پێویستی پێیەتی و هەروەها هێشتنەوەی بەئاگابوون.

نیشانەکانی شڵەژانی خەو

  • بە بەردەوامی کێشەی خەوتنی هەیە.
  • هەست بە ماندوویەتی دەکات لە ڕۆژدا، هەرچەندە شەوانە بەلایەنی کەمەوە حەوت کاتژمێر دەخەوێت.
  • ئەنجامدانی چالاکییە ئاساییەکانی ڕۆژانە بە زەحمەت ئەنجام دەدات.
  • گۆڕانی دەروونی وەک: هەستکردن بە تووڕەبوون.

جۆرەکانی شڵەژانی خەو

  • خەواڵوو، واتا منداڵەکە بە زەحمەت هەڵدەستێت لە خەو.
  • کێشەی هەناسەدان لە خەودا: هەناسەدانی منداڵەکە دەگۆڕێت لە کاتی خەوتندا.
  • زۆر خەوتن: واتا منداڵەکە زۆر دەخەوێت.
  • تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی خەو: تێکچوونی بایۆلۆجی خەوی منداڵ وا دەکات کە منداڵەکە کاتژمێرە دروستەکانی کاتی خەوی تێکبچێت، بە شێوەیەکی گشتی ئەو کاتە بۆ هەموو خەڵکی کاتێکی پێوانەییە.
  • دەربڕینی زارەکی لە کاتی خەودا ڕوودەدات، واتا قسەکردن لە کاتی خەودا، هەروەها دەربڕینی جەستەیی وەک پیاسەکردن، ڕۆشتن لە کاتی خەودا.
  • کەم خەوتن: منداڵەکە کاتژمێرەکانی خەوتنی کەمە.
  • دەرچوون لە جێگا.
  • ترس لە کاتی خەودا، دەبێت دایکی یان باوکی لەگەڵیدا بخەوێت.

پێویستە منداڵ چەند کاتژمێر بخەوێت؟

  • منداڵانی تەمەن ٤-١٢ ساڵ پێویستە ١٢-١٦ کاتژمێر بخەون.
  • منداڵانی تەمەن ١-٢ ساڵ پێویستە ١١-١٤ کاتژمێر بخەون.
  • هەروەها منداڵانی تەمەن ٣-٥ ساڵ پێویستە ١٠-١٣ کاتژمێر بخەون.
  • منداڵانی تەمەن ٦-١٣ ساڵ کە تەمەنی کاتی قوتابخانەیە پێویستە ٩-١٢ کاتژمێر بخەون.

هۆکارەکانی شڵەژانی خەو

  • بوونی گرفتی دەروونی، خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ یان ترس لە منداڵەکەدا.
  • بوونی کێشەی خێزانی.
  • ئەگەر خێزانێک سروشتیان وابێت کە زۆر بخەون یان کەم بخەون، کاریگەری لەسەر منداڵەکەش دروست دەکات.
  • ئەگەر منداڵەکە گرفتی تەندروستی هەبێت.

چارەسەری شڵەژانی خەو

چارەسەرکردنی کێشەی خەوی منداڵەکەت پشت دەبەستێت بە جۆری كێشەکە و هۆکارەکەی. گرفتی هەناسەدان لەوانەیە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەبێت، ئۆکسجین یان نەشتەرگەری بۆ باشترکردنی هەناسەدان لە کاتی خەودا. گرفتەکانی تر سوود لە ستراتیژی هەڵسوکەوتی زانستی وەردەگرن بۆ باشترکردنی خەو.

چەند چارەسەرێکی تر

  • هەموو شەوێک کاتێکی ئاسایی بۆ خەوتن دابنێ.
  • ڕۆتینێکی پشوودان پێش خەوتن دروست بکە، وەک خەوتن لە کەشێکی ئارام و گەرمدا یان خوێندنەوەی چیرۆکێک.
  • هیچ خواردن و خواردنەوەیەک مەدە بە منداڵان کە کافایینیان تێدایە کەمتر لە ٦ کاتژمێر پێش خەوتن.
  • دڵنیابە لەوەی کە پلەی گەرمی ژووری نوستن ئاساییە و ژووری نوستن تاریکە.
  • دڵنیابە لەوەی کە ئاستی ژاوەژاو لە ماڵەکەدا نزمە.
  • چالاکییەکان لە پێش یان کاتی خەودا کەمبکەرەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە خەودا بمێنێتەوە و لە کاتی خۆیدا بخەوێت.
  • نابێت تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر، مۆبایل، ڕادیۆ، یان مۆسیقا لە کاتی خەوتندا هەبێت، پێویستە تەلەفزیۆن و یارییە ڤیدیۆییەکان لانیکەم یەک کاتژمێر پێش خەوتن بکوژێنرێنەوە.


سەرچاوەکان



60 بینین