دواکەوتنی قسەکردنی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-31-01:56:00 - کۆدی بابەت: 6451
دواکەوتنی قسەکردنی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

دواکەوتنی قسەکردن لە منداڵاندا

دواکەوتنی قسەی منداڵ ڕوودەدات کاتێک قسەکردن و زمانی منداڵەکە وەکوو ئەوەی پێشبینی کراوە گەشەسەندن بەخۆیەوە نابینێت، کە ئەم کێشەیە بڵاوە و لە سەدا ١٠ـی منداڵانی بەر لە گەیشتن بە تەمەنی قوتابخانە توشی دەبن، لەگەڵ ئەوەی هەموو منداڵێک ڕێبازی خۆی هەیە بۆ گەشەسەندنی قسەکردنی بەڵام دواکەوتنی منداڵ لە قسەکردن بە بەراورد لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنیدا ڕەنگە نیشانەی کێشەی دواکەوتنی قسەی منداڵەکە بێت، ئەو منداڵانەی توشی ئەم حاڵەتە بوون ڕەنگە توشی زمان گیران و دەم تەتەڵە کردن دەبنەوە یان توشی قورسی دەبن لە وتنی وشەکان بە ڕێگای دروست. 

هۆکارەکانی دواکەوتنی قسەکردنی منداڵان

دواکەوتنی قسەکردنی منداڵ هەمیشە کێشە نییە، لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا منداڵەکان دەگەنەوە بە هاوتەمەنەکانیان وێڕای دواکەوتنیان، بەڵام لە هەندێک حاڵەتی تردا ڕەنگە نیشانەی کێشەیەکی جەستەیی یان زەینی بێت لای منداڵەکە، هەندێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی قسەکردنی منداڵەکانیش بریتین لە:

- کێشەی دەم: لە هەندێک کاتدا دەکرێت دواکەوتنی قسە نیشانەی کێشەکانی دەم یان زمان یان مەڵاشوو بێت، وەکوو حاڵەتی بەستراوی زمان کە لێرەدا دەرکردنی چەند دەنگێک زۆر قورسە، وەکوو پیتەکانی (د، ذ، ل، ر ، س، ز، ت) هەروەها ڕەنگە بەستراوی زمان کرداری شیرپێدانی سروشتی قورس بکات.
- لەدایکبوونی پێشوەختە: ڕەنگە لەدایکبوونی پێشوەختە هۆکاری دواکەوتنی قسەکردنی منداڵەکە بێت، چونکە هەندێک لە  هۆکارەکانی تێکچوونی دەربڕین و قسەکردن کێشەی کارکردنی مێشک لەخۆ دەگرن یان دەکرێت هێمایەک بێت بۆ بێتوانایی فێربوون.
- لەدەستدانی توانای بیستن: دەکرێت ئەو منداڵەی بە باشی نابیستێت یان شتی نادروست دەبیستێت توشی قورسی ببێت لە دروستکردنی وشەکان، یەکێک لە نیشانەکانی لاوازی بیستنیش ئەوەیە کە منداڵەکە تێبینی کەسێک نەکات یان جیای نەکاتەوە لەکاتی ناوهێنانی بەڵام بە ئاماژە جیای بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەکانی لاوازی بیستن زۆر وردن، هەندێک جاریش تاکە نیشانەی تێبینیکراو دواکەوتنی قسەکردنە.

چەندین هۆکاری تری دواکەوتنی قسەکردن هەن لای منداڵان وەکوو کەمی هاندان بۆ قسەکردن لەلایەن ژینگەی دەوروبەرەوە، یان توشبوون بە ئۆتیزم، وێڕای چەند کێشەیەکی دەماری وەکوو ئیفلیجی دەماغ و پووکانەوەی ماسولکەکان.

زانیاری دەربارەی دواکەوتنی قسەکردن لە منداڵاندا

هەبوونی زانیاری دەربارەی قسەکردنی منداڵ گرنگە بۆ زانینی ئەگەری هەبوونی کێشەیەک لە منداڵەکەدا کە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، لەو زانیارییانەش:

- گرنگە دایک و باوک و گرنگی پێدەران بە منداڵام بزانن کە لەسەدا ٥٠ـی قسەی منداڵ لە تەمەنی دوو ساڵیدا دەبێت و لە سەدا ٧٥ـی لە تەمەنی ٣ ساڵی، هەروەها دەکرێت دەوروبەر لە زۆربەی هەرەزۆری قسەی منداڵەکە حاڵی ببن لە تەمەنی ٤ ساڵی، ئەگەرنا پێویستیان بە سەردانی پزیشکی پسپۆڕە.

- قسەکردن لەگەڵ منداڵ و گوێگرتن بۆی و تەواونەکردنی ڕستەکان بۆی ئەگەر خاو قسەی کرد، خوێندنەوەی پەرتووک بۆی و بەکارهێنانی گۆرانی و مارش بۆ دەوڵەمەندکردنی پاشخانی زمانیی، هەروەها یاریکردن و جوڵانەوە لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنی دەکرێت زۆر بەسوود بێت


سەرچاوەکان



5781 بینین