جۆرەکانی شەمشەمەکوێرە

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-10-27-21:35:00 - کۆدی بابەت: 7011
جۆرەکانی شەمشەمەکوێرە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جۆرەکانی شەمشەمەکوێرە (بە عەرەبی: أنواع الخفافيش، بە ئینگلیزی: Species of batsشەمشەمەکوێرەکان ژمارەیەکی زۆر جۆری جیاوازیان هەیە، هەریەکەیان لە ڕووی قەبارە و خۆراک و نشینگە و دڕندەییەوە جیاوازن، گەورەترینیان هێندەی سەگێک دەبێت و بچووکترینیشیان هێندەی هەنگێکە، هەروەها هەندێکیان بەهۆی لەدەستدانی نشینگەکانیانەوە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لەگەڵ ئەوەی بە درێژایی مێژووی چیرۆک و داستانەکان شەمشەمەکان بە ئازاربەخش و دڕندە دانراون بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرینەی جۆرەکانیان بێزیانن و لەهەمان کاتدا سوودبەخشیشن بۆ بەردەوامبوونی سوڕە سرووشتییەکانی زەوی، ئەمانەش نموونەی بەناوبانگترین جۆرەکانیەتی.

جۆرەکانی شەمشەمەکوێرە

  • شەمشەمەی میوەی میسڕی: ئەم جۆرە لە هەموو ناوچەکانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
  • شەمشەمەی لووت: یاخود ناودەبرێت بە کاغەزی کالیفۆرنیا، لە مەکسیک و ئەمریکا هەیە و ناوچە گەرمەکانی هاوشێوەی بیابانەکانی بۆ پەسەندە.
  • شەمشەمەی سپی هیندۆراس: لە زۆرینەی جۆرەکانی شەمشەمەکان جیاوازترە و ڕەنگێکی سپی نایابی هاوشێوەی بەفری هەیە و تەنها گوێیەکانی زەردن.
  • ڕێوی فڕۆکەوانی هیندی: ئەم جۆرە یەکێکە لە گەورەترین شەمشەمەکان و دەتوانێت لە شەودا نزیکەی ١٤-٦٤ کم ببڕێت.
  • شەمشەمەی قاوەیی گەورە: جۆرێکی بێزیانە و لە زۆرینەی ناوچەکانی ئەمریکا دەژی.
  • شەمشەمەی میوەی کورتەباڵا: قەبارەکەی زۆر بچووکە و لە ناوچەکانی ئەفریقا دەژی و خواردنی قەبارە بچووکیش دەخوات.
  • شەمشەمەی لووت سپی: جۆرێکی مێروو خۆرە، باڵە فراوان و گوێچکە گەورەکانی هاوکاری دەکەن بۆ ئاسان ڕاوکردنی نێچیرەکان.
  • شەمشەمەی گوێ درێژی قاوەیی: تایبەتمەندە بە درێژی گوێیەکانی و هەستی بینینی پەرەسەندوو.
  • شەمشەمەی زەردی دوو گوێ: جۆرێکی بێزیانە بەڵام بەهۆی نەمانی نشینگەکانییەوە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.


سەرچاوەکان



847 بینین