چۆنیەتی هەڵبژاردنی جلی بووکێنی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-24-14:09:00 - کۆدی بابەت: 12968
چۆنیەتی هەڵبژاردنی جلی بووکێنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی هەڵبژاردنی جلی بووکێنی (بە عەرەبی: كيفية اختيار فستان الزفاف، و بە ئینگلیزی: How to choose a wedding dress)، هەموو ئافرەتان لە جیهاندا لە تەمەنی منداڵییەوە خەون بە جلی بووکێنییەوە دەبینن و ئەوە دەزانن ئەو ڕۆژە دەبێتە تایبەتترین ڕۆژی ژیانیان کە دووبارە بوونەوەی ئەستەمە، پێویستە ئەو ڕۆژە هەموو شتێک جیاواز و گونجاو بێت و بە زیرەکیەکی زۆر و بە وردی جلەکانت ئامادە بکەیت، و ئامادەکارییەکی تەواوت بۆ هەموو کارەکانی ئاهەنگەکەت کردبێت بێ دواکەوتن و بێ کەم و کوڕی.

هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی جلی بووکێنی خەونەکانت دەکرێت سترێس دروست بکات و ئاسان نییە، چونکە پێدەچێت پێشتر هیچ کات یەکێک لەو جلانە (عەزیانە)ت تاقی نەکردبێتەوە، هەروەها خانمان زیاتر بیر لە کڕینی گرانترین جلوبەرگەکان دەکەنەوە  کە هەست  بە فشارێکی زۆر دەکەن لەکاتی بازاڕکردنی جلی بووکێنیدا، بەڵام هەڵبژاردنی جلوبەرگێکی جوان و گونجاو لەو ڕۆژە تایبەتەدا هیچ پەیوەندی نییە بە بودجە، بیر و ڕای تاکە کەسی، یان بیرو ڕایەکی کاتی.

کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ کڕینی جلی بووکێنی 

١- بگەڕێ
لە ژیاننامەی خۆتدا تەنها جارێک هاوسەریگیری دەکەیت و جلی بووکێنی لەبەردەکەیت، لەبەرئەوە بێ دوودڵی و بە ماندونەناسی بگەڕی و لە بوتیکە ئۆنلاینەکانی تایبەت بە جلی بووک بگەڕێ، لە Pinterest بگەڕێ، و بزانە بووکە ناودارەکان چی لەبەر دەکەن بۆ کۆکردنەوەی فایلێکی بینراوی جلە دڵخوازەکانت. پاشان بەدوای بابەتێکی پەیوەست بە خۆتدا بگەڕێ خۆت یەکلایی بکەرەوەی لەم چەند خاڵەدا:

  • ئایا بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریت حیجاب دەکەیت یان نا.
  • ئەگەر حیجاب بکەیت پێویستە جلێک دیاری بکەیت کە بگونجێت لەگەڵ حیجاب کردندا.
  • ئەگەریش حیجاب نەکەیت پێوسیتە ڕادەی کراوەی و داخراوی جلەکە دیاری بکەیت لەلای خۆت.
  • ئایا جلەکە زۆر گەرورە نییە؟
  • ئایا جلەکە دانتێلە؟
  • ئایا جلەکە زۆر ڕازاوە و دیارە یان کەم ڕازێنراوەتەوە بە موور و کریستاڵ. پێویستە لە کاتی گەڕاندا خۆت لەم خاڵانەدا یەکلایی کردبێتەوە هەتا جلێکی تەواو پەیوەست بە خۆت و حەزی خۆت دیاری بکەیت.

٢- کراوەبە 
ڕاوێژکارانی بووک هەمیشە دەڵێن کە بەردەوام دەبینن ئافرەتان بە بیرۆکەیەکی دیاریکراوەوە دێنە ناو دووکانەکانی تایبەت بە جلی بووک و دیارییان کردووە کە چی جۆرە جلێکیان دەوێت، پاشان تاقی دەکەنەوە و لەوانەیە لەگەڵ جسم و دەم و چاوی خاتوونەکە نەگونجێت و خۆشی بە دڵی نەبێت، پاشان دەکەونە بارێکی تەواو جیاوازەوە کە هەرگیز بیریان لێ نەکردۆتەوە و فشارێکی زۆر لەسەر دەروونیان دروست دەبێت. لەبەرئەوە لەکاتی بازاڕکردنی جلی بووکێنیدا پێویستە بیرێکی کراوەت هەبێت، لەوانەیە جلی خەونەکانت لە شتێکدا بدۆزیتەوە کە نەتدەزانی ئەو شتە دەبێتە دۆزینەوەی جلی خەونەکانت.

٣- خۆت ئامادە بکە بۆ قەبارەی بووک
قەبارەی بووک، واتە زۆرجار ژمارەی جلەکەت یەک بۆ دوو قەبارە زیاتر دەبێت لەوەی کە لە جلە ئاساییەکانتدا لەبەری دەکەیت. تەنانەت ئەگەر جلەکەشت گەورەتر بوو قەڵەویش دەربکەوێت، لەبیرت بێت کە کەس ژمارەکە نازانێت جگە لە تۆ و ڕاوێژکارەکەت.

٤- بازاڕکردن بەپێی قەبارەی خۆت
تەنانەت ئەگەر پلانی ئەوەت هەبوو کە پێش ئاهەنگەکەت کێشت دابەزێنیت، بازاڕکردن بۆ جلەکانت بکە بە قەبارەی ئێستات نەک بچووکتر. چونکە زۆر ئاسانترە کە مامەڵە لەگەڵ جلێک بکەیت کە گەورە بێت نەک بچووک.

٥- زوو بازاڕ بکە
ئەگەر ویستی ئەوەت هەیە بە داواکاری خۆت و بە خواستی خۆت جلی بووکێنیت بدوریت ئەوا زوو هەوڵبدە و بازاڕی بۆ بکە، چونکە زۆرێک لە جلە بووکێنییەکان چوار بۆ هەشت مانگ دەخایەنێت تا بەرهەم دەهێنرێن، و کاتێک کە جلەکان دەگەنە دەست شۆپەکان(براندەکان) هێشتا دەبێت شۆپەکان خۆیان دەست بکەن بە کاری گۆڕانکاری و ئیکسسواراتکردنی جلەکان.

٦- بودجەی خۆت بزانە
سەرەتا دەبێت بودجەی خۆت یەکسان بکەیت بەو جلە بووکێنییەی کە خەونی تۆیە و دەتەوێت بیکڕیت، پاشان بزانە کە مەرج نییە بۆ سەرنجڕاکێشانی میوانانی ناو ئاهەنگەکەت مەرجە کە جلەکانت گران بێت، لەوانەیە جلێک بێت کە لە ڕووی پارەکەیەوە سادە بێت بەڵام سەرنجڕاکێش و ناوازە بێت، دواتریش بیر لەوە بکەرەوە و لەوە دڵنیاببەرەوە کە ئایا خۆت پارەی جلەکەت دەدەیت یان هاوسەرەکەت یان خێزانەکەت؟

٧- پێشتر تەوەرەی هاوسەرگیریەکەت بزانە
پێش ئەوەی دەست بکەیت بە بازاڕکردنی جلی بووکێنیت، بڕیار بدە کە ئایا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەت ئاهەنگێکی ئاسایی و ئاهەنگی باخچەت دەوێت، ئاهانگێکی فەرمی خێزانییە یان ئاهەنگێکی ڕۆمانسییە. هەمیشە لەکاتی گەڕان بەناو جلەکاندا شوێن و بابەتەکان لەبەرچاو بگرە، چونکە گرنگترین شت کە دەبێت گونجاو بێت ئەوەیە کە جلەکانت لەگەڵ شێوازی هاوسەرگیریەکەتدا ڕێک بکەوێت.

٨- لە بودجەکەتدا پلانی تێچوونەکانی تر دابنێ

تەنها دیاریکردنی بودجەکەت بۆ کڕینی جلی بووکێنییەکەت بەس نییە، چونکە لەدوای ئەمەوە دەبێت پارەیەک دیاری بکەیت بۆ (کڕینی بۆن، پێڵاو، ئێکسسوارات، و چەندانی تر)، لەبەرئەوە دەبێت لە بودجەکەتدا لە دوای کڕینی جلی بووکێنی تێچووەکانی تریش هەژمار بکەیت.

٩- ساڵۆنێکی گەورەی بووک بدۆزەرەوە
پێش ئەوەی دەست بکەیت بە دانانی کات هەموو ئەرکەکانت ئەنجام بدە، بەو پێیەی ناتەوێت کات بەفیڕۆ بدەیت لە شوێنێکدا کە ئەو جل و بەرگە هەڵنەگرێت کە حەزت لێیە یان نەگونجێت بۆت یاخود خزمەتگوزارییەکی پێویست و باشی نەبێت. پاشان دوای کڕینی و دیاریکردنی جلی بووکێنیت دەست بکە بە گەڕان بە دوای ساڵۆنێکی گەورە و لێهاتوو، ساڵۆنێک کە ئیشەکانی ڕابردووی شایەتی باشی و لێهاتووی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا بیر و ڕای خێزان و هاوڕێ و کەسی نزیکت وەربگرە کە زەواجی کردووە و بەو هەنگاوانەدا تێپەڕیووە.

١٠- دەست پێ بکە بە هەرزان
یەکەم چاوپێکەوتن با لەگەڵ دوکانێکی جلی بووکی نرخ کەم بێت و بەردەوام بە لە گۆڕینی دوکان و زیادکردنی نرخەکان ئەگەر هیچت نەدۆزیەوە. پاشان هەمان شت بۆ تاقیکردنەوەی جل و بەرگ لە کاتی چاوپێکەوتنەکانتدا دەگونجێت سەرەتا هەرزانترینیان تاقی بکەرەوە، لەوانەیە زۆر جوان بێت، بە دڵت بێت و ببێت بە جلی خەونەکانت بەڵام ئەگەر بە دڵت نەبوو دواتر وردە وردە بیان گۆڕەو دەست بکە بە تاقیکردنەوەی ئەو جل و بەرگانەی کە نرخیان بەرزە.

١١- سێ سیفات هەڵبژێرە بۆ وەسفکردنی جل و بەرگی خەونەکانت
جا دەتەوێت هەست بە کلاسیک و کۆن و ئاسوودەیی بکەیت، یان ڕۆمانسی و سەرنجڕاکێش و جوانی، بچۆ ناو بازاڕکردنی جلی بووکێنی بە دیدێکی ڕوونەوە کە دەتەوێت لە ڕۆژە تایبەتەکەتدا چۆن دەرکەویت. هەڵبژاردنی سێ وشەی تایبەت بۆ وەسفکردنی جل و بەرگەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات لە هەڵبژاردنی جلەکەتدا.

١٢- لە ڕۆژێکی هەفتەدا بازاڕ بکە
دوکانەکانی جلی بووکێنی و ساڵۆنەکانی بووک لە کۆتایی هەفتەدا پڕن، بۆیە یان کەمتر سەرنجی کەسیت بەدەست دەهێنیت یان ئەو جلەی کە تۆ دەتەوێت لەلایەن کەسێکی ترەوە تاقیدەکرێتەوە. لەبەرئەوە هەوڵبدە لە هەفتەکەتدا ڕۆژێک دیاری بکەیت کە سەردانی ساڵۆنەکان و دوکانی جلی بووکێنی بکەیت.

١٣- بە ژیری تیمی بازاڕکردنەکەت هەڵبژێرە
هەڵبژاردنی تیمی بازاڕکردنەکەت دەبێت بە زیرەکییەوە بێت چونکە هەر ئەو کەسانەن کە لەگەڵ خۆت دەیانبەیتە بازاڕی یارمەتیت دەدەن و بیرو ڕای خۆیانت پێ دەڵێن. هەوڵبدە (دایکت، خوشک، خوشکەزا و هاوڕێیەکی نزیکت) ببە لەگەڵ خۆت بۆ بازاڕی و هەمیشە ئەو کەسانە ببە کە توانای ڕێکخستنی جل و بەرگیان هەیە.

١٤- گرنگی بە قوماش بدە
جگە لە ڕەنگ و ڕازاندنەوە و ئێکسسواراتی جلەکەت، قوماش جیاوازییەکی گەورە دروست دەکات لە چۆنیەتی دەرکەوتنی جلی بووکێنیت. هەتا قوماشەکە ماددەیەکی قورستر و پێکهاتەدارتر بێت باشترە چونکە شێوەی خۆی دەگرێت و گەورە و ناشرین دەرتناخات.

١٥- لەبیرت بێت کە جلەکە باشتر دەردەکەوێت "لەبەرت"
زۆرجار جلی بووکێنی وردەکاری قورسیان هەیە کە دەکرێت لەسەر هەڵواسراوێک شل بێتەوە، بەڕاستی نازانیت جلی بووکێنی چۆن دەبێت تا لە ڕاستیدا تاقی نەکەیتەوە، بۆیە کراوەبە ئەگەر ڕاوێژکارەکەت بەڵێنی پێدایت جلەکە باشتر دەربکەوێت لەبەرت وەک لەوەی لەسەر هەڵواسراوەکە دەردەکەوێت ئەوا تاقیبکەرەوە. 

١٦- هەوڵی جل و بەرگی سەرووی بودجەی خۆت مەدە
ئەگەر توانای کڕینی ئەوە جلەت نییە کە ئارەزووی دەکەیت ئەوا هیچ سوودێکی نییە تاقی بکەیتەوە، تۆ تەنها خۆت ئەشکەنجە دەدەیت و هیلاکی دەدەیت بە دەروون و جەستەت لەبەرئەوە هەوڵبدە جلێک بکڕیت کە لە ئاستی بودجەکەی خۆتدا بێت یاخود کەمتر بێت.

١٧- ئامادەبە بۆ ئەوەی زۆرێک لە جل و بەرگ تاقی بکەیتەوە
 یەکەم جلی بووکێنی کە تاقی دەکەیتەوە ڕەنگە ئەو جلە نەبێت کە ئارەزووی دەکەیت، بەڵام بێزار مەبە چونکە پێویستە و ناچارییە کە دەبێت جەلەکان تاقی بکەیتەوە هەتا جلێکت دەست دەکەوێت بە قەبارەی خۆت بێت. سەبر بگرە و بیرێکی کراوەت هەبێت تا دڵنیا دەبیتەوە کە جلە تەواوەکەت تاقیکردۆتەوە تەنانەت لەوانەیە چەندین جار بازاڕکردنی ترت بووێت تاوەکو لەسەدا سەد دڵنیا دەبیتەوە.

١٨- ئیلهام لە ستایلی ناوداران وەربگرە
هەرچەندە ڕەنگە بودجەی بێسنوری هاوسەرگیری ئەستێرەیەکت نەبێت، بەڵام دەتوانیت ئیلهام وەربگریت و یارمەتی دروستکردنی دیدگایەک بۆ خۆت بدەیت کە دەتەوێت چ ستایلێک لە جلەکەتدا دووبارە بکەیتەوە.

١٩- ساڵۆنەکان لە بودجەی خۆتدا ئامانج بکە
ساڵۆنێک هەڵبژێرە کە بەناوبانگ و ئیشی جوان بێت بەڵام پێوستە ساڵۆنەکە لە ئاستی بودجەی خۆتدا بێت،  پێویستە پێشتر بیرت لە بودجەکەت کردبێتەوە و پلانی ساڵۆنیشت لەناو بودجەکەتدا دانابێت.

٢٠- با کەسێکی پیشەیی پێوانەکانت وەربگرێت

لە دوکانەکانی جلی بووکدا پێوستە کەسێک پێوانەت بکات کە شارەزایی تەواوی هەبێت لە پێوانەکردندا، تەنانەت ئەگەر تۆ داواکاری ئۆنلاین دەکەیت با دروومانێک پێوانەکانت وەربگرێت چونکە دانانی پێوانەیەک کە یەک ئینج بۆ سەرەوە یان خوارەوە هەڵە بکات ئەوا دەبێتە هەڵە لە ئەنجامەکەدا. 

٢١- لەگەڵ ڕاوێژکارەکەت کراوەبە
ئەگەر لەگەڵ ڕاوێژکارێک لە دووکانێک یان ساڵۆنێکی بووک بازاڕکردن دەکەیت کاتێک ڕێگەی پێدەدەیت بە تەواوی بزانێت کە تۆ بەدوای چیدا دەگەڕێیت، خۆت ڕابگرە و هەتا دەتوانیت ڕاستگۆ و کراوە بە هەتا زیاتر زانیاری لەسەر حەز و ناحەزەکانت بدەیت، ئاسانتر دەبێت بۆ ڕاوێژکارەکە کە جلی خەونەکانت بۆ هەڵبژێرێت.

٢٢- وەرزەکە لەبەرچاو بگرە
ئەگەر ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت لە مانگی هاویندا بوو ئەوا بڕۆ بە دوای قوماشی سووک بگەڕێ بە ستایلێک کە هەواگۆڕکێ بکات. بەڵام ئەگەر لە زستاندا بوو قوماشی قورستر و گەشاوەتر هەڵبژێرە.

٢٣- گرنگی بە بەشی سەرەوەی جلەکە بدە
پێویستە هەموو لایەنەکانی جلی بووکێنیەکەت خۆشبوێت و بە دڵت بێت بەڵام ئەوەت لەبیربێت کە سەرەوەی جلەکە لە وێنەکانی هاوسەرگیریدا زیاتر دەردەکەوێت، بەتایبەتی لەکاتی دانیشتن یان سەماکردن لەگەڵ هاوسەرەکەتدا. دڵنیابە کە جلەکە بە ئاسوودەیی دەگونجێت لەکاتی دانیشتن و جوڵەکردندا.

٢٤- جلی یاسایی لە بیرۆکەی خۆت دەر بکە
لە گرنگترین ڕۆژی ژیانتا کە مێژووی تێدا دەنووسیتەوە ناکرێت بە جلێکی فەرمی دەربکەویت، ئەو ڕۆژە تایبەتە و پێویستی بە بازاڕییەکی تایبەت و جلێکی بووکێنی تایبەتیشە لەبەرئەوە بە هەموو شێوەیەک لە بیرۆکە یاساییەکانت دوور بکەوەرەوە.

٢٥- ئارام بگرە و واز لە سەیرکردن بێنە
لە کۆتایدا کە جلە خەونەکانت دۆزیەوە واز لە بازاڕکردن بێنە چونکە ئەگەر بەردەوام سەیری جلی تری بووکێنی بکەیت شڵەژان لە دەروونی خۆتدا دروست دەکەیت. ئێستا تەنها چاوەڕێی ئەوە بکە کە لە ڕۆژە تایبەتەکەتدا هەمووان شۆک بکەیت و سەرنجیان ڕابکێشیت.


سەرچاوەکان



3121 بینین