ئایا وەڵامەکانی زیرەکی دەستکرد هەمیشە ڕاستن؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-21-16:53:00 - کۆدی بابەت: 13219
ئایا وەڵامەکانی زیرەکی دەستکرد هەمیشە ڕاستن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆ دەرکەوتنی ئەو ڕاستییەی کە ئایا وەڵامەکانی زیرەکی دەستکرد هەمیشە ڕاستن یا خود نا، گگڵ ئامرازێکی لەشێوەی سێرچ بە پشت بەستن بە زیرەکی دەستکرد بە ناوی AI overview، ناساند ئەویش ئەرکی وردبوونەوەیە لە وەڵامەکان لەڕێی زیرەکی دەستکرد. بەڵام هەندێك لەو کەسانەی بەکارهێنەری بوون بۆیان دەرکەوت ئەم ئامرازە هەندێك جار وەڵامی سەیر و نامۆ و جیاواز دەەداتەوە هەندێکجاریش وەڵامەکان مەترسیدار بوون و کارەساتیان لێ ئەکەوێتەوە. ئامرازەکە وایکردووە زۆرێك لە بەکارهێنەران هەست بە نامۆیی بکەن و متمانەیان بە وەڵامەکانی "زیرەکی دەستکرد AI" نەمێنێت

گرنگترین ئەو پرسیارە سادانەی کە بە هەڵە لەڕێی زیرەکی دەستکردەوە وەڵامدرانەتەوە

  • یەکێك پرسیاری کردبوو بۆ ڕێگایەك تاکو پەنیر بە پیتزاوە بلکێت، وەڵامی زیرەکی دەستکرد بریتی بوو لەوەی کە ئەتوانیت ئەم کردارە ئەنجام بدەیت لەڕێی بەکارهێنانی چەسپ یان سەمغەوە.
  • یەکێکی تر پرسیاری لە سوودەکانی خواردنی بەرد کردبوو، ئەویش بە چەندین سوودەوە وەڵامیدابووەوە، لەوانە بەرد بەسوودە چونکە خوێ و کانزا لەخۆدەگرێت.
  • زیرەکی دەستکرد بۆ یەکێکی تر پێشنیاری کردبوو بەنزین بخرێتە سەر مەعکەرۆنی لەپێناو بەدەستهێنانی خواردنێکی تیژ و گەرم.
  • ئامرازەکە پێشنیاری کردووە خانمانی دووگیان جگەرە بکێشن بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.
  • یەکێك لێی پرسیوە چۆن سێو بە باشی هەڵبگرم و بیپارێزم، ئەویش لەوەڵامدا نووسیەتی لە شوێنێکی شێدار و تاریك و دوور لە مۆز هەڵی بگرە.


سەرچاوەکان



93 بینین