چۆن پشکنین بۆ لاپتۆپ دەکەیت پێش ئەوەی بیکڕیت؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-22-15:22:00 - کۆدی بابەت: 13251
چۆن پشکنین بۆ لاپتۆپ دەکەیت پێش ئەوەی بیکڕیت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

کڕینی لاپتۆپ بۆ هەندێک پرۆسەیەکی گرنگە و بایەخی زۆری پێ دەدرێت، هاوکات پێویستە پێش کڕینی لاپتۆپ گرنگی بە چەند بوارێک بدرێت و هۆکار و مەبەستی کڕینی لاپتۆپەکە بزانرێت، واتا بۆ خوێندن یان فێربوون یان یاریکردن بەکاردێت، پێش کڕینی لاپتۆپ بە تایبەت لاپتۆپی دەستی دوو پێویسته پشکینی بۆ بکرێت و دڵنیابیتەوە لێی کە هیچ کێشەیەکی نییە.

چەند ڕێگایەک بۆ پشکنینی لاپتۆپێک کە دەتەوێت بیکڕیت

ئەمانە ڕێگەی سەرەتایی و خێران زۆر کێشە هەن دەرناکەون تەنها لەڕێی بەکارهێنانەوە نەبێت بۆ ماوەیە، بۆیە لەشوێنی باوەڕپێکراو لاپتۆپ بکڕە تاکو زانیت لەگەڵ بەکارهێنان کێشەی تیایە بتوانی بیگۆڕیتەوە.

پشکنین بە چاو

سەیرێکی لاپتۆپەکە بکە لە تەنیشتەوە یان لەسەرەوە بەگشتی، بزانە زەبری بەرکەوتووە بەتایبەت سەیری تەچ پادەکە بکە دەرئەکەوێت، ئەگەر زۆر بەکارهێنرابێت شوێنەکەی وەکو سڕاوە ئەبێت بینیت وایە خۆتی لێ بەدووربگرە.

پشکنینی شاشەکەی

دڵنیابەرەوە شاشەکە شکان یاخود درزی تیانییە بۆ ئەوەی بەباشی پشکنینی بکەیت ئەبێت شاشەکە سپی بکەیتەوە بەم شێوەیە؛ لە دیسکتۆب کلیکی ڕاست بکە دواتر New دواتر New document بکەوە، شاشەکە بەتەواوی سپی ئەبێت. ئەوکات لە گۆشەی جیاوازەوە سەیری شاشەکە بکە هەر کێشەیەکی تیابێت وەکو ڕەنگی جیاواز یان تەبع، لە شاشەکە دەرەکەوێت.

دڵنیابەرەوە لە تایەتمەندییەکان

کلیکی ڕاستی This Pc بکە و دواتر پڕۆپرتیس واتا تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپەکەت بۆ ئەهێنێت، دڵنیابەرەوە بزانە هەمان ئەو تایبەتمەندییانەیە کە خاوەنی دووکانەکە یان کەسەکە پێتی ئەڵێت یان نا.

پشکنینی هارد

تاکو دڵنیابیت لە قەبارەی هاردەکە کلیکی This Pc دواتر Manage دواتر disk managment بکە و لەوێوە قەبارەی هاردەکە ئەزانیت. بۆ ئەوەی دۆخی هاردەکە بزانیت بەرنامە هەیە دەتوانیت پێیان بڵێی بۆت داونڵۆد بکەن وەکو Partition master لەوێ ئەتوانیت پلەی گەرمی و حاڵەتی هاردەکە بزانیت، ئەگەر بینیت حاڵەتی (Healthy) هاردەکە کەمترە لە ٩٠% داوابکە بۆتی بگۆڕن تاکو دواتر دووچاری کێشەت نەکات و تێچووی زیاتر نەبێت.

دۆخی پاتری

لە بایۆسەوە بچۆ بەشی پاتری و سەیری دۆخەکەی بکە ئەنووسرێت ئێکسیڵنت یان پوور یانی خراپ یان نۆڕماڵ. ئەگەر خراپ بوو یان ناوەند بڵێت بیگۆڕن ئێکسیڵنت بوو کێشەی نابێت. دواتر لە دیسکتۆپ سەیری پاترییەکە بکە بزانە تا چەنێک بەرگە ئەگرێت کاتێک شەحنی فوولە ئەگەر دوو کاتژمێر سەروو بوو باشە کەمتر گۆڕینی ئەوێت.

پشکنینی کیبۆرد

کلیکی ڕاستی دیسکتۆب و نیو دۆکیومێنت بکە پەڕەیەکی نووسین ئەکرێتەوە، هەموو دووگمەکانی کیبۆردەکە تاقی بکەرەوە بزانە کێشەیان تیایە یان نا. ئەگەر پشگیری باک ڵایتی کرد (شێوە گڵۆپ) کارای بکە بزانە هەموو لیدەکانی کار ئەکات یاخود نا.

پشکنینی دەنگ (سەماعەکان)

بڕۆ بەشی control panel دواتر Sound دواتر کۆنفیگەر دواتر تێست میوزیکێکت بۆ کارا ئەکات، ئەتوانیت پشکنینی سەماعەکە بکەیت و گوێ لە سەماعەی ڕاست و چەپ بگرە دڵنیابەرەوە تەشویش و کێشەی تێدا نییە و هەردوو سەماعەکەش کار ئەکات.

پشکنینی کامێرا

لە دیسکتۆپ سێرچەکە بنووسە camera و کامێرات بۆ ئەکرێتەوە دڵنیابەرەوە بزانە کێشەی هەیە یان نا. ئەوە گرنگە سەیری شوێنی کامێراکە بکەیت، هەندێک لاپتۆپ بیلادی کامێرای تیانییە دووکاندارەکان ئەچن بەشێوەی بازنە شوێنەکەی ئەبڕن و کامێرای بۆ زیادئەکەن و بە مەزەربۆردەوە ئەیبەستن و تۆش پێی نازانیت تەنها سەیری شوێنی کامێراکە بکە، ئەگەر چواردەوری بە ناڕێکی بڕابوو یانی کەسەکە بۆی زیادکردووە و خۆتی لێ بەدووربگرە.

پشکنینی گشتی

پشکنینی تەواوی دەرچەکانی USB و شوێنی هێدفۆن و هەمووی بکە بزانە کار ئەکەن یاخود نا.

پشکنینی وایفای

وایفای بکەوە و بزانە وایفای چواردەور ئەهێنێ یاخود نا، چونکە لاپتۆپ خۆی کارتی وایفای تیایە لەوەیە بەباشی دانەنرابێت یان سووتابێت بۆیە پشکنینی بۆ بکە باشترە هەندێک جاریش تەعریفی ئەوێت ئەتوانیت پێیان بڵێیت بۆتی بکات کێشەی نابێت.


سەرچاوەکان



74 بینین